پسپۆڕێکى ئابورى پێى وایە هەرێمى کوردستان تا ئێستا خاوەنى هیچ سیستمێکى بانقىنیە تا توشى داڕمانى ئابورى بێت.
پسپۆڕى ئابورى و ئەندامى مونتەداى ئابورى محەد کەریم بە سایتى ژورى بازرگانى ڕاگەیاند” داڕمانى ئابورى لە هەرێمى کوردستاندا دورە لەڕاستیەوە لەبەر ئەوەى ئێمە ووڵاتێکى موئەسەساتی نین تا بڵێن مو ئەسەسەکە ڕوخا ئیتر هەرەسى ئابورى ئەبێت”
وتیشى” نە سیستمى بانقیمان ئیش دەکات نە دارایى نە وەزارەت چونکە شتێکى ستانداردمان نیە 20 ساڵە سیستمى بانقى ئیشناکات نەشبوە بە هەرەسى ئابورى لەکوردستاندا”
محەمەد کەریم ئاماژەى بەوەشدا کە قەیرانى ئابورى هەیە بوە بەجۆڕێک لەپاشکۆى قەیرانى سیاسى چونکە حزبەکان موئەساسى نین وە حکومەتیش ئاوێنەى حزبە بۆیە کەقەیرانى سیاسیت ئەبێت بەتاکید قەیرانى ئابوریشت دەبێت چونکە ئیشى حکومەت وەک ئیشى ئەوەوایە کەدوکانێکت هەبێت کە ڕۆژانە کاردەکات وە بانکەکانیش وەک پێویستنین وەک ئەوەى تەمویلى بودجەیە بکات بۆ یە لە کوردستاندا بەگشتى ڕۆژ بەڕێکردنە.
ز.ر