به سه‌رپه‌رشتیی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى حكومةتى هةريَمى كةردستان و د. عه‌لی سه‌عیدلوو جێگری سه‌رۆك كۆماری ئێسلامیی ئێران و به به‌شداریی به‌رپرسان و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی هه‌ردوولا، دانیشتنی كۆتایی “یه‌كه‌مین كۆنفرانسی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیی بازرگانی و ئابووریی نێوان كۆماری ئیسلامیی ئێران و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان” له هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو.
له دانیشتنه‌كه‌دا و له به‌ر ڕۆشنایی دیدار و گفتوگۆ و پانێله‌كانی دوو ڕۆژی ڕابردووی كۆنفرانس، چه‌ندین بڕیار و ڕاسپارده په‌سه‌ند كران، له وانه: بڕیار درا لیژنه‌یه‌كی باڵا بۆ به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی دواكه‌وتن و ڕۆتینی گواستنه‌وه‌ی كه‌ره‌سته و كه‌لوپه‌ل و كاڵاكان له ده‌روازه سنوورییه‌كان پێك بێت و ڕه‌چاوی كاری ئه‌و هاووڵاتیانه بكرێت كه له هه‌رێمی كوردستان كار و بژێوی ژیانیان له سه‌ر جموجووڵی بازرگانی و گواستنه‌وه له ده‌روازه سنوورییه‌كانه.
ده‌رباره‌ی ناوچه پیشه‌سازیه‌كان بڕیار درا كاری جددی و زۆر په‌له بكرێت تاكو له ماوه‌ی ده ڕۆژی داهاتوودا لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی؛ هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ردوو مه‌رزی باشماغ و په‌روێزخان ده‌ست به دانانی به‌ردی بناغه‌ی دروستكردنی ناوچه‌ی پیشه‌سازی بكرێت.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران له ڕێگه‌ی كه‌رتی تایبه‌ته‌وه، ڕێگا خۆش ده‌كه‌ن و به‌رچاوڕوونی ده‌كه‌ن بۆ سه‌رمایه‌گوزاران له هه‌ردوولا تاكو بتوانن له سه‌ر ئاستێكی به‌رز كاری سه‌رمایه‌گوزاریی هاوبه‌ش له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ بكه‌ن. هه‌روه‌ها بڕیار درا هه‌موو ئه‌و ڕێككه‌وتنانه‌ی پێشتر له نێوان هه‌ردوولادا مۆر كراون، كارا بكرێن و بخرێنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و كار له سه‌ر كاراكردنی ئه‌و مه‌رزانه‌ی كه ئێستا هه‌ن بكرێت و هه‌موو پێداویستیه‌كانیان له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه دابین بكرێت. بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش نامه ئاراسته‌ی حكوومه‌تی ناوه‌ندی بكرێت تا ئه‌و ده‌روازانه به فه‌رمی بناسێت.
ڕێنماییه‌كانی دامه‌زراندنی كۆمپانیا و مۆڵه‌تدان به كۆمپانیاكانی ئێرانی بۆ كاركردن له هه‌رێمی كوردستان یه‌كبخرێت و كارسانی ته‌واویان بۆ بكرێت و پێداچوونه‌وه به ڕێكاره‌كاندا بكرێت تا به شێوه‌یه‌كی گونجاو مۆڵه‌تیان پێ بدرێت. هه‌روه‌ها لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردوولادا پێك بهێنرێت كه نوێنه‌رایه‌تیی وه‌زاره‌تی دادی تێدا بێت، به شێوه‌یه‌ك بڕیاره‌كانی ئه‌م لیژنه‌یه له چواچێوه‌ی یاسا و ڕێسا كارپێكراوه‌كان له هه‌رێمی كوردستان هێزی یاسایان هه‌بێت، تا ئه‌و كێشه و گرفتانه یه‌كلایی بكاته‌وه كه ڕووبه‌ڕووی كه‌رتی تایبه‌ت له هه‌ردوولا ده‌بنه‌وه.
ده‌رباره‌ی بابه‌تی كواڵیتی كۆنترۆل بۆ پشكنینی ئه‌و كه‌لوپه‌ل و كاڵایانه‌ی هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێن، بڕیار درا هه‌ماهه‌نگی له نێوان حكوومه‌تی ناوه‌ندی و هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا بكرێت، تا یه‌كده‌نگی له سه‌ر ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی لای هه‌مووان په‌سه‌ندن هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه‌پێدان و بڕوانامه‌ی كواڵیتی كۆنترۆل به كاڵاكان بده‌ن.
كاركردنی مه‌رز و ده‌روازه سنوورییه‌كان بكرێته بیست و چوار كاژێر و ڕۆژانی هه‌ینی و پشووه فه‌رمییه‌كانیش كار له ده‌روازه سنوورییه‌كاندا نه‌وه‌ستێت و هاتوچۆ و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و كاروباری هاووڵاتیان ئاسانكاری بۆ بكرێت و به پێی پێویست ستافی كار له‌و مه‌رزانه ئاماده بن.
سه‌باره‌ت به بواری بانكی و گارانتیی دارایی و ڕاییكردنی كاروباری سه‌رمایه‌گوزاران و خاوه‌نكاران، له ڕووی بانكی و داراییه‌وه كار بكرێت تا ئه‌و بواره ڕێك بخرێته‌وه و هه‌وڵ بدرێت له ڕێگه‌ی كه‌رتی تایبه‌ته‌وه به كاری هاوبه‌ش، دوای وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندیی حكوومه‌تی ناوه‌ندی، بتوانرێت به پێی پێویست بانك بكرێنه‌وه.
هه‌روه‌ها هه‌وڵ بدرێت كارئاسانی بۆ ده‌رفه‌تی نوێش بكرێت تا بتوانرێ له به‌رژوه‌ندیی هه‌ردوولادا جوجووڵی بازرگانی زیاد بكرێت. لیژنه پێكهاتووه‌كانیش له هه‌رێمی كوردستان و له كۆماری ئیسلامیی ئێران، په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وامیان هه‌بێت بۆ به‌دواداچوونی هه‌موو ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ی كه دیاری كراون و ڕێككه‌وتنی له سه‌ر كراوه و هه‌ر گرفت و پێداویستیه‌كی دیكه‌ش كه له داهاتوودا بێته پێشه‌وه، به زووترین كات له ڕێگه‌ی دانیشتنی ڕاسته‌وخۆی هه‌ردوولاوه چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزرێته‌وه.
دوای ئه‌مه‌ش له كاتی به‌ڕێكردنی جێگری سه‌رۆك كۆماری ئێسلامیی ئێران له لایه‌ن نێچرڤان بارزانیه‌وه له فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر، د. سه‌عیدلوو له لێدوانێكدا بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن تیشكی خسته سه‌ر دانیشتن و دیداره‌كانی دوو ڕۆژی كۆنفرانسه‌كه و ئه‌و لیژنانه‌ی كه بۆ كاری هاوبه‌ش پێك هاتوون، هه‌روه‌ها هیوای خواست كه ئه‌م كۆنفرانسه ببێته مایه‌ی به‌ره‌وپێشبردن و هاویشتنی هه‌نگاوی گه‌وره له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كۆماری ئیسلامی و هه‌رێمی كوردستاندا و سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ میوانداری و پێشوازیی گه‌رمی سه‌رۆك وه‌زیران و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه.
پاشان نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان باسی له كۆنفرانسه‌كه كرد و گوتی: “خۆشحاڵین به‌وه‌ی كه جه‌نابی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆك كۆماری ئیسلامیی ئێران ماوه‌ی دوو ڕۆژه ته‌شریفی هێناوه بۆ ئێره، له دوێنێوه ده‌ستمان به‌و كۆنفرانسه كردووه، گومانی تێدا نیه ئێمه و كۆماری ئیسلامیی ئێران، په‌یوه‌ندیه‌كی كۆنی مێژووییمان هه‌یه و هه‌میشه جێی خۆیه‌تی به بیرمان بێته‌وه كه له ڕۆژانی زۆر میحنه‌ت و سه‌ختیدا كۆماری ئیسلامیی ئێران له هه‌موو بوارێكدا هاوكاریی كورده‌كانی عیراقی كردووه، هاوكاریی عیراقیشی كردووه به شێوه‌یه‌كی گشتی. پێمان وایه به هاتنی جه‌نابی د.سه‌عیدلوو بۆ هه‌ولێر وه‌رزێكی تازه‌ی پێشكه‌وتنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات. له‌م دوو ڕۆژه‌دا زۆر باسی ئه‌و كێشانه‌مان كرد كه جاربه‌جار دێنه پێش و هه‌وڵی جددیش له هه‌ردوولا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌م كێشانه نه‌هێڵرێن، هیوادارین ئه‌وه ببینین له‌مه‌و دوا وه‌رزێكی تازه‌ی په‌یوه‌ندیی ئابووری له نێوان عیراق و ئێران و هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئیرانی دۆست بكرێته‌وه.”
سەرچاوە: ماڵپەڕی حكومەتی هەرێم