كوڕێكی بهنگلادیشیو كچێكی نیپاڵی، له‌كوردستان هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن، دوای دوو ساڵ خۆشهویستیو نامه گۆڕینه‌وه به‌زمانی هندی، ئه‌وه‌ش به‌ڕه‌زامه‌ندی كه‌سوكارییان.
ره‌یهان كهڤیر له‌دایكبوی 1982ی بهنگلادیشهو له‌ساڵی 2007ه‌وه بۆ كاركردن هاتۆته سلێمانی له‌كۆمپانیای قه‌یوان كرێكاری ده‌كات، كارونا یاتامانیش له‌دایكبوی 1985ی نیپاڵهو له‌ساڵی 2008ه‌وه له‌هه‌مان كۆمپانیا كارده‌كات.
رهیهانو كارونای خێزانی له باخی گشتی سلێمانی دانیشتبون، به‌ده‌م پێكه‌نینه‌وه چیرۆكی سه‌ره‌تای یه‌كترناسینیان بۆ هاوڵاتی گێڕایه‌وه.
ره‌یهان وتی “یه‌كه‌مجار ساڵی 2009 لهچێشتخانهیهك كارونام بینی‌و یه‌كمان ناسی، هه‌ر ئه‌وكات ژماره مۆبایلمان گۆڕییه‌وه‌و دوو ساڵ قسه‌مان كرد‌و یه‌كترمان خۆش‌ویست”.
رهیهانو كارونا هه‌ردوكیان زمانی هندی دهزاننو به‌و زمانه قسه له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش ئاسانكاریه‌كی باش بوه بۆ لێكتێگهیشتنو فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان دوای یه‌كترناسینیان.
ئه‌و تاڕاده‌یه‌كی باش زمانی كوردی دهزانێتو قسه‌ی پێده‌كات وتی “دوای دوو ساڵ هاوسه‌رگیریمان ئه‌نجامداو خانومان به‌كرێ گرتوه، له‌خوا به‌زیادبێت زۆر یه‌كمان به‌دڵه”.
ئه‌و دوانه پێش هاوسه‌رگیری ره‌زامه‌ندی كه‌سوكاریان وه‌رگرتوه‌و وێنه‌ی یه‌كتریان بۆ كه‌سوكاریان ناردۆته‌وه.
كارونا كه‌متر كوردی دهزانێتو وتی كه رهیهانی زۆر خۆشهویستوهو به‌دڵی بوه‌و ماڵه‌وه‌شیان رێگرییان لێنه‌كردوه، به‌كوردی وتی “كوردی نازانی زۆر، منیش حه‌زی لێ‌بوو، دوایی شوی كردم”.
كارونا وتی “كه‌سوكارم ئه‌م هاوسه‌رگیرییه‌یان زۆر پێ‌خۆش‌بوو رهیهانیان به‌دڵ بوه”، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئه‌و وه‌سفه‌ی بۆ رهیهانی كردوه لای كه‌سوكاری.
ئێستا كاروناو ره‌یهان چاوه‌ڕوانی له‌دایكبونی یه‌كه‌م منداڵیان ده‌كه‌ن، وه‌ك به‌رهه‌می خۆشه‌ویستیه‌كه‌یان.
كارونا وتی “ئه‌گه‌ر لێره – كوردستان- بوینه خاوه‌نی منداڵ، كوڕ بوو ناوی ده‌نێین ئاریه‌ن، ئه‌گه‌ر كچیش بوو ناوی ده‌نێین سیریزا”.
كارونا وتی “خه‌ڵك زۆر باشن لهگهڵمانو وا هه‌ستده‌كه‌م لهنیپاڵم، زۆر حه‌زم لێره‌یه”.
داواكاری كاروناو ره‌یهان بۆ حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌بوو هاوكاریی‌و كارئاسانی بۆ گه‌نجانی بهنگلادیشو نیپاڵ بكه‌ن، له‌هه‌موو رویه‌كه‌وه “چونكه ئێمه خزمه‌تی ئه‌م هه‌رێمه ده‌كه‌ین”.
هاوكات ره‌یهان وتی “خه‌ڵكی سلێمانی زۆر باشن له‌گه‌ڵمان چ له‌ده‌ره‌وه‌و چ له‌شوێنی كاركردن رێزمان لێده‌گرن”.
هاوڵاتی