حکومەتی عێراق بریاری كاركردن بە سیستمی 3G دەردەكات

لە بڕیارێکى نوێدا حکومەتى عێراقى ڕاى گەیاندووە کە بە زوترینکات سیستمى 3G لەلایەن کۆمپانیاکانى پەیوەندیەوە کارى پێدەکرێت.
بەپێى ئەو هەواڵانەى بڵاو کراوەتەوە حکومەتى عێراقى بڕیاریداوە سیستمى نوێى 3G بێنێتە ناو کۆمپانیاکانى پەیوەندیەوە کە ئەمش کاریگەرى باشى دەبێت بۆ بەکارهێنەرانى کۆمپانیا پەیوەندیەکان کە بەشێوەیەکى پێشکەوت و خێراتر سود لە ئینتەرنێت بدینن.
بەپێى ئەوئامارانەى کە لەئێستادا لە عێراقدا تۆمار کراوە زیاتر لە 3 ملیۆن هاووڵاتى لەڕێگەى مۆبایلەکانیانەوە سیستمى ئینتەرنێت بەکار دەهێنن.
سیستمى 3G بریتیە لە نەوەى سێیەم کە بەشێوەیەکى خێراتر کاردەکات لەڕوى خێراى ئینتەرنێت و وێنە و گرتەى فیدۆى و کە بەشێوەیەکى پێشکەوتو بەکار هێنەرانى دەتوانن سودى لێوەرگرن.
 
ز.ر