رێكخراوی چاك بۆ ناساندنی تاوانی ئه‌نفال به جینۆساید، رایگه‌یاند لیژنه‌ی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی سوید دوێنێ پێنجشه‌ممه تاوانی ئه‌نفالی به جینۆساید ناساندووه، پاش هه‌وڵێكی زۆری رێكخراوه‌كه له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داویه‌تی.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكد رێكخراوی چاودێری كوردۆساید ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه له‌كۆبوونه‌وه‌ی و رۆژی 2012-11-15دا لیژنه‌ی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی سوید، دانیانیان به تاوانه‌كه‌دا ناوه‌وه رایانگه‌یاندووه “هیچ گومان له‌وه‌دا نییه كه ئه‌نفالی كوردان له‌سالی ١٩٨٨ دا جینۆسایده”.
ناوه‌ندی چاك بۆ ناساندنی تاوانی ئه‌نفال (كوردۆساید) له‌ئۆكتۆبه‌ری ٢٠٠٦ دا بۆیه‌كه‌م جار له‌مێژوی پرسی یه جینۆسایدناسانی تاوانی “ئه‌نفالی” برده ناو په‌رله‌مانی سویده‌وه.
به پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی كوردوساید لیژنه‌ی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی سوید جه‌ختیان له‌وه‌كردوه‌ته‌وه”ئێمه هه‌موو لیژنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارته‌كانی په‌رله‌مانی سوید پێمانوایه به‌پێی رۆشنیایی لێكۆلینه‌وه زانستیه‌كان، ڕیكخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان، هه‌روه‌ها بریاره‌كانی دادگای باڵای تاوانه‌كانی ئێراق، هیچ گومان له‌وه‌دا نییه كه ئه‌نفالی كوردان له‌سالی ١٩٨٨ دا ژینۆسایده”.
راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی كوردۆساید دانپێدانانه‌كه به “ده‌ستكه‌وتی نه‌ته‌وه‌یی و مێژوهیی” كورد وه‌سفده‌كات.