ئەمڕۆ دووشەممە (5ی ئایاری 2014) لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان،نرخی تمەن دابەزیوە بەجۆرێك یەك دۆلار بەرامبەر سێ هەزار و 300 تمەنی ئێرانیە .
ئەندامێكی ئەنجومەنی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیش رایدەگەیەنێت: ئەو گرژی ئاڵۆزیانەی كەوتۆتە نێوان روسیا بەرامبەر بە ئەمەریكا و ناتۆ سەبارەت بە نائارامیەكانی ئۆكرانیا هۆكاری سەرەكی دابەزینی نرخی تمەنی ئێرانییە.
حەمید عەبدوڵا بە سایتی ژوری بازرگانی و پیشەسازی راگەیاند : چاوەڕوان دەكرێت گرژی و ئاڵۆزیەكان سەبارەت بە ئۆكۆانیا تەشەنە بكات و چەند وڵاتێكی ناوچەكەش بگرێتەوە .
وتیشی : بەو پێیەی ئێران دۆستایەتی لەگەڵ روسیادا هەیە زۆرترین زیانەكان بەر ئابوری و نرخی دراوی ئێرانی كەوێت .
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رونیشیكردوە كە لە ئێستادا دیارترین كاریگەریەكان ئەوەیە كە حكومەتی ئێران نرخی سوتەمەنی بۆ 75% بەرزكردۆتەوە .
نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر به 122 هەزار و 150 دیناره، یەك دۆلار بەرامبەر سێ هەزار و 300 تمەنی ئێرانییە، 100 یۆرۆ بە 169 هەزار و 750 دینار و 100 پاوەن به 204 هەزار دینارە.
ئا- بەهێز عوسمان