ئەندامێكی ئەنجومەنی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی باس لە 100 هەزار تەن گەنمەكەی سوریا دەكات

ئەندامێكی ئەنجومەنی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی باس لەو 100 هەزار تەن گەنمە دەكات كە بڕیارە سوریا هەناردەی عێراقی بكات .
بەختیار مەحمود مەلا ئەمین لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رونیدەكاتەوە كە چەند هۆكارێك وادەكات سوریا بتوانێت لەگەڵ بەردەوامبونی جەنگە ناوخۆییەكانیدا لە هەناردەكردندن بەردەوامبێت لەوانەش ئاوارەبونی نیوەی هاوڵاتیانی سوریا بۆ وڵاتانی ناوچەكە و دابەشنەكردنی گەنمەكە بەسەر ئەو هاوڵاتیانەشدا كە لەناوخۆی سوریادا لەناو جەنگ و نائارامیدا ماونەتەوە،هاوكات ویستی هاوكاریكردنی سوریا لەلایەن عێراقەوە لەڕێگەی هاوردەكردنی كاڵاكانی سوریاوە.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پێشیوایە لەهەرێمی كوردستاندا بەهۆی دامەزراندنەوە كەرتی كشتوكاڵی لاوازبوە و بێكاری شاراوە دروستبوە .
هەرچەندە ماوەی نزیكەی سێ‌ ساڵە شۆڕشی سوریا دەستی پێكردوە و لە ئێستاشدا كە ئەو وڵاتە بەردەوام لەجەنگدایە بەڵام بڕیارە 100 هەزار تەن گەنم هەناردەی عێراق بكات .
ئا- بەهێز عوسمان