جێگرى بەرێوەبەرى کشتوکاڵى سلێمانى ڕاى دەگەیەنێت بۆ ئەم مانگە هاوردەکردنى گۆشت و مریشک و ماسى بۆ هاوکارى کردنى بەرهەمى ناو خۆى دیارى کراوە کە بەپێى مەرجەکانى فێرتەرنەرى دەبێت.
رزگار حمە خدر جێگرى بەرێوەبەرى کشتوکاڵى سلێمانى لە لێدوانێکدا بەسایتى ژوورى بازرگانى ڕاگەیاند: بە مەبەستى هاوردەکرنى گۆشت و مریشک و هێلکە بە هاوسەنگى لەگەڵ بەرهەمى ناوخۆ بۆ مانگى ئایار بریاردرا 1000 تەن مریشکى بەستو بەپێى سەرجەم مەرجەکانى ڤیترنەرى سەلامەتى گشتى هاوردە بکرێت، هەروەها 300 تەن ماسى و 10 ملیۆن هێلکە و گۆشتى سور بە پێى پێویستى و لە ژێر چاودێرى بەڕێوەبەرایەتى ڤێترنەرى هاوردە بکرێت.
دەربارەى چاودێریکردنى مەرجى تەندروستى و ڤێترنەرى بۆ کێڵگە پەلەوەرییەکان جێگرى بەرێوەبەرى کشتوکاڵى سلێمانى تى لە ئێستادا لیژنەیەکى هاوبەش لە قائیمقامییەتى قەزاى مەڵبەندى سلێمانى بەدواداچوونى کێڵگە پەلەوەرییەکانى سنورى پارێزگاى سلێمانى دەکات، داواکرا لە لایەن پارێزگاى سلێمانییەوە نوسراو بۆ سەرجەم قەزاو ناحییەکان بکرێت بە مەبەستى دروستکردنى لیژنەیەکى هاوشێوە بۆ رێگریکردن لە سەرپێچى و بلاو بونەوەى نەخۆشى.
ز.ر