لەگەڵ ئەوەى لەڕۆژانى پشودا لەسەر زۆربەى شەقامەکانى دەرەوەى شارى سلێمانى ئاژەڵ سەردەبڕدرێت بەنرخێکى هەرزانتر دەفرۆشرێت لە ئێستادا بڕیاردراوە بەوەى لیژنەیەکى تایبەت بەدواداچون بۆ ئەوە بکات و قەدەغەى بکات.
لەڕاگەیەندراوێکى قائیم قامێتى سلێمانیدا کەوێنەیەکى بۆ ژورى بازرگانى نێردراوە ئاماژەى بەوەداوە لەکۆبونەوەى هەفتانەى قائیم قامێتى سلێمانیدا دەربارەى بەدواداچوونى دیاردەى سەربرینى ئاژەڵ لە شەقامە گشتییەکان و لە رۆژانى پشو و بۆنەکاندا بریاردرا لە لایەن بەرێوەبەرایەتى چاودێرى بازرگانى و بەرێوەبەرایەتى ڤێتەرنەرى سلێمانى لیژنە دروست بکرێت لە رۆژانى داهاتوودا بە هاوکارى هێزى ئامادا ئەم دیاردەیە قەدەغە بکرێت کە مەترسى هەیە بۆ سەر تەندروستى هاولاتیان و پیسبوونى ژینگە.
ز.ر