سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی عێراق بڵاویانكرده‌وه، له‌مانگی كانونی دوه‌می ساڵی (2013)و نیسانی ئه‌مساڵدا، حكومه‌تی به‌غدا دوو ملیار دۆلار داوه‌ته‌وه كوه‌یت، وه‌ك به‌شێك له‌قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانانه‌ی كه عێراق به‌هۆی داگیركردنیه‌وه له(1990)دا، به‌كوه‌یتی گه‌یاندوه.
(خالد ئه‌حمه‌د) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سته‌ی گشتی بۆ خه‌مڵاندنی قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی زیانه‌كان داوایكرد، عێراق پابه‌ندبێت به‌ناردنی قه‌ره‌بوه‌وه له‌واده‌ی خۆیدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئێستا عێراق نزیكه‌ی حه‌وت ملیار دۆلار قه‌رزاری كوه‌یته.
عێراق له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی (سه‌دام حسێن)دا‌و له‌مانگی ئابی ساڵی (1990)دا، سوپای عێراق هێرشی كرده سه‌ر كوه‌یت‌و ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌موو داموده‌زگاكاندا‌و زیانێكی زۆری به‌و وڵاته گه‌یاند‌و وه‌ك پارێزگای نۆزده‌هه‌مینی عێراق ناوی برد.