پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق به‌وه‌كاله‌ت ڕایگه‌یاند، پرۆژه‌ی لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراوی عێراق، ته‌نها له‌كاتی باشبونی بارودۆخی ئهمنیو سیاسی‌و ئابوری وڵات‌دا جێبه‌جێده‌كرێت، له‌ئێستاشدا هیچ بڕیارێك بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژه‌یه له‌ئارادانیه.
(عه‌بدولباست توركی) پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق به‌وه‌كاله‌ت به ماڵپه‌ڕی (غه‌د پرێس)ی ڕاگه‌یاند، ئه‌گه‌ر بارودۆخی ئابوری‌و سیاسی‌و ئه‌منی وڵات سه‌قامگیربێت، ئه‌وا بانكی ناوه‌ند پرۆژه‌ی لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراو جێبه‌جێده‌كات، به‌ڵام له‌ئێستادا بانكی ناوه‌ند هیچ جۆره بڕیارێكی له‌و باریه‌وه نه‌داوه، جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی بۆ كاتێكی نادیار دواخستوه.
(عه‌بدولباست توركی) جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراو، پێویستی بهئامادهكاریو ڕێوشوێنی یاسایی زۆره، به‌جۆرێك پارێزگاری له‌نرخ‌و به‌های داروی عێراق بكات له‌بازاڕه ناوخۆیی جیهانیه‌كاندا، وتیشی:”ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له‌گۆڕینی دراوی عێراقی ده‌كه‌نن دورن له‌ڕاستیه‌وه، چونكه تا ئێستا بانكی ناوه‌ند هیچ بڕیارێكی له‌و باریه‌وه ده‌رنه‌كردوه”.