وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، شه‌ڕه‌كه‌ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆی قه‌زای دوزخورماتوو كه كوژراو برینداری لێكه‌وته‌وه “شه‌خسی” بووه، به‌ڵام پاش هاتنه‌ناوه‌وه‌ی لایه‌نه په‌یوندیداره‌كان كۆنتڕۆڵكراوه.
لیوا جه‌بار یاروه‌ر به ماڵپه‌ڕی (ئێن ئاڕ تی) راگه‌یاندوە، هۆكاری درووستبوونی شه‌ڕه‌كه له سه‌ر سه‌ره‌ی به‌نزین بووه‌و كه‌سێك له گه‌ڵ پۆلیسدا به‌شه‌ڕ هاتووه‌و دواتر گه‌وره بووه‌و كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه.
پێش نێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ( هه‌ینی) كه‌سێك كوژراوه‌و زیاتر 10 تریش بریندرابوون، به‌هۆی پێكهه‌ڵبژانی پۆلیسی فیدراڵی‌و هێزێكی پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له دووزخورماتوو، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی پۆلیس ویستوویه‌تی كه‌سێكی كورد ده‌ستگیربكات كه به‌رپرسیارێـتی هه‌یه.
به پێی زانیارییه‌كانییش ژماره‌یه‌ك له برینداره‌كان پۆلیسی فیدراڵی سه‌ر به‌پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی دیجله‌ن.
به‌ڵام جه‌بار یاوه‌ر ره‌تیكرده‌وه كه شه‌ڕه‌كه په‌یوه‌ندی به كێشه‌ی نێوان پێشمه‌رگه‌و هێزی دیجله‌وه هه‌بێت.
ئه‌م رووداوه له كاتێكدایه كه دوێنێ نوری مالكی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق وریایی دایه پێشمه‌رگه كه هێزه‌كانی سوپای عێراق له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان “ئستیفزاو” نه‌كه‌ن.
هاوكات خالید شوانی په‌رله‌مانتاری لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی هۆشداریدا له به‌رپابونی “شۆرشێكی جه‌ماوه‌ری” له‌دژی فه‌رمانده‌یی كرده‌وه سه‌ربازیه‌كانی دیجله‌و، داواشی له هێزه‌كانی دیجله كرد دانیشتوانی شاری كه‌ركوك ئیستفیزاز نه‌كه‌ن.
لای خۆیه‌وه پارێزگای سه‌لاحه‌یدن رایگه‌یاند كه هۆكاری شه‌ڕه‌كه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ئۆتۆمبێلی به‌رپرسێكی كورد (یه‌كێتی) به ناوی گۆران جه‌وهه‌ر له خاڵێكی پشكنینی پۆلیسی فیدراڵیدا نه‌وستاوه‌و به‌هۆیه‌وه شه‌ڕه ته‌قه روویداوه.
قه‌زای دووز خورماتوو یه‌كێكه له‌ناوچه جێناكۆكان به پێی ده‌ستووری عێراق، به دووری 90 كم ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی تكریته‌وه، دانیشتوانه‌كه‌ی له كورد‌و عه‌ره‌ب‌و توركمان پێكدێن.