به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌ی پسپۆره ئابوریه‌كانی جیهان، له‌چه‌ند ساڵی داهاتودا چین ده‌بێته گه‌وره‌ترین وڵاتی بازرگانی‌و سه‌رمایه‌داری له‌جیهاندا.
پسپۆرانی بواری ئابوری ڕایانوایه، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه به‌هۆی زۆربونی دهستیكارو كه‌می تێچونی به‌رهه‌مه پیشه‌سازیه‌كانه‌وه، بازاڕه‌كانی جیهان پڕبون له‌كاڵای چینی، ئه‌وه‌ش واده‌كات له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكدا چین ببێته گه‌وره‌ترین وڵاتی سه‌رمایه‌داری له‌جیهاندا.
دكتۆر (خالد حه‌یده‌ر) پسپۆر له‌ئابوری نێودهوڵهتیو مامۆستای زانكۆ به NNA ڕاگه‌یاندوە، له‌به‌رئه‌وه‌ی ژماره‌ی دانیشتوانی چین به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌مو وڵاتانی دنیادا به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیكردوه، هێزی كاریش به‌ڕاده‌یه‌كی زۆر زۆربوه، ئه‌وه‌ش وایكردوه نرخی هێزی كار زۆر كه‌م بۆته‌وه، له‌به‌رئه‌وه نرخی تێچونی به‌رهه‌مه پیشه‌سازیه‌كان زۆر هه‌رزانتره له‌وڵاتانی دیكه.
دكتۆر خالد ڕونیشیكرده‌وه، به‌هۆی كه‌می نرخه‌وه، كاڵا‌و كه‌لوپه‌لی چینی به‌هه‌مو بازاڕی وڵاتانی جیهاندا، بڵاوبۆته‌وه، به‌وه‌ش ئاستی دارایی چین به‌جۆرێك به‌رز بۆته‌وه، پێشبینی ده‌كرێت له‌ماوه‌ی (دوو تا پێنج) ساڵی داهاتودا چین ببێته گه‌وره‌ترین وڵاتی بازرگانی‌و سه‌رمایه‌دار، له‌وبواره‌دا زۆر پێش ئه‌مریكا بكه‌وێت.