له زیادكردنێكی ئاشكرادا له به‌ریتانیا، تاكه نامه‌ی رزگاربوو كه له‌لایه‌ن خانمێكه‌وه به‌ناوی ” ئیستیر هارت” له‌سه‌ر كه‌شتی تایتانیك نوسراوه پێش ئه‌وه‌ی نقووم ببێت به 200 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی فرۆشرا.
رێكخه‌رانی زیادكردنه ئاشكراكه باسیان له‌وه‌كردووه: ئه‌و نامه‌یه له 14/4/1912 ئه‌وه نوسراوه و خاوه‌نه‌كه‌شی له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌یدا له‌و رووداوه رزگاریان بووه و ئیستیر كه خاوه‌نی نامه‌كه‌یه یه‌كێك بووه له به‌ناوبانگترین كه‌سه رزگاربووه‌كانی ئه‌و رووداوه‌وه و له ساڵی 1996 دا كۆچی دوایی كردووه و ئه‌و نامه‌یه‌ی له‌سه‌ر كه‌شتیه‌كه بۆ دایكی نوسیووه و چونكه نه‌خۆش بووه و زۆر ترساوه.
پێشتریش كه‌مانێك كه خاوه‌نه‌كه‌ی یه‌كێك بووه له ژه‌نیارانی سه‌ر كه‌شتیه‌كه له زیادكردنێكی ئاشكرادا به نزیكه‌ی 1 ملیۆن و نیو دۆلار فرۆشرابوو.