چه‌ندین كارگه‌ی گه‌وره له ئاستی عیراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌پارێزگای سلێمانیدا دروستكراون و له ئه‌م ساڵدا به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌كه‌وێته بازاره‌كانه‌وه.
پارێزگای سلێمانی، له 30% ی هه‌موو پیشه‌سازی عیراقی له خۆی گرتووه، له رێگه‌ی وه‌به‌رهێنانیشه‌وه ژماره‌یه‌ك كارگه‌ی گه‌وره له پارێزگاكه‌دا كراونه‌وه كه له‌به‌رهه‌م و قه‌باره‌دا له سه‌ر ئاستی عیراق و ناوچه‌كه ده‌گمه‌نن.
كارگه‌ی ئاسن و پۆڵای ماس، یه‌كێكه له كارگه گه‌وره‌كانی بواری به‌رهه‌مێنانی ئاس و پۆڵا، ئه‌م كارگه‌یه ده‌كه‌وێـته ناوچه‌ی بازیان له شاری سلێمانی و به گه‌وره‌ترین كارگه‌ی ئاسن پۆڵا دادنرێت له‌سه‌ر ئاستی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست.
كارگه‌ی ئاسن و پۆڵای ماس، ئێستا قۆناغی یه‌كه‌می دامه‌زراندنی نزیك بووته‌وه له ته‌واو بوون و مانگی ئابی داهاتوو ده‌ست ده‌كات به به‌رهه‌مهێنان.
سه‌رجه‌م كارگه‌كه بڕی تێچوونه‌كه‌ی ده‌خه‌مڵێندرێت به زیاتر له ملیاردێك دۆلار و تا ئێستا نزیكه 500 ملیون دۆلاری تێدا خه‌رج كراوه.
كارگه‌كه له قۆناغی به‌رهه‌مهێناندا ساڵانه بڕی یه‌ك ملیون و 250 هه‌زار ته‌ن ئاسن به قاڵبی جۆراو جۆر به‌رهه‌مده‌هێنێت.
هه‌روه‌ك كارگه‌كه نزیكه‌ی هه‌زار هه‌لی كار ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
كارگه‌ی رۆیاڵ كان بۆ به‌رهه‌مهێنانی قوتوی ئاماده‌كراو، یه‌كێكی تره له كارگه گه‌وره‌كانی پارێزگای سلێمانی، ئه‌م كارگه‌یه یه‌كه‌مین كارگه‌ی به‌رجه‌سته‌ی ئه‌و بواره‌یه له عیراقدا و ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی بازیان له پارێزگای سلێمانی، كارگه‌ی رۆیاڵ كان له مانگی نیسانی ئه‌مساڵه‌وه ده‌ستی به به‌رهه‌مهێنانی قوتوی كانزای بۆ خواردنه‌وه گازییه‌كان كردووه.
ئه‌و كارگه‌یه له‌لایه‌ن كارگه‌ی stolle ئه‌مریكییه‌وه هاوكاری ده‌كرێت و نزیكه‌ی 128 ملیون دۆلاری تێچووه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌رهه‌می كارگه‌كه ساڵانه بگاته 2 ملیارد قوتوی ئاماده‌كراو به‌وه‌ش كارگه‌كه نزیكه‌ی له 50% ی پێداویستیه‌كانی عیراق پڕ ده‌كاته‌وه.
له ئێستاشدا وه‌به‌رهێنه‌رانی كارگه‌كه له‌گه‌ڵ برانده‌كانی پیپسی و چپسی لیزی سه‌رقاڵی دامه‌زراندنی لقی كارگه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ن و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌ست به‌كار ده‌بن.
یه‌كێكی تر له كارگه گه‌وره‌كانی پارێزگای سلێمانی، كارگه‌ی خشتی ئاسۆیه، ئه‌م كارگه‌یه‌ش له‌رووی كوالێتی و ته‌كنیك و به‌رهه‌مه‌وه به گه‌وره‌ترین كارگه‌ی دروستكردنی خشت داده‌نرێت له هه‌رێمی كوردستان، به‌دوو هێڵ و به ته‌كنیكێكی به‌رز، رۆژانه نزیكه‌ی یه‌ك ملیون و 150 هه‌زار خشتی سور به‌رهه‌م ده‌هێنێت و به‌شی زۆری به‌رهه‌مه‌كه‌شی له بازاره‌كانی ناوه‌راست و باشوری عیراق ساغ ده‌كاته‌وه.
هێڵی دووه‌می ئه‌م كارگه‌یه كه به‌رهه‌مه‌كه‌ی 800 هه‌زار خشته رۆژانه، ئه‌مساڵ كه‌وتووته به‌رهه‌مهێنان.
ئه‌مڕۆش 27-4 به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی به یاوه‌ری به‌رێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی سلێمانی و به‌رێوه‌به‌ری شاره‌وانییه‌كانی سلێمانی و به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی و به‌رێوه‌به‌ری ژینگه‌ی سلێمانی ئه‌و كارگه‌یانه‌ی به‌سه‌ركردووه.
له به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌دا پارێزگاری سلێمانی وێڕای خۆشحاڵی خۆی بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی بواری پیشه‌سازی سلێمانی و كردنه‌وه‌ی ئه‌و كارگه گه‌ورانه له سلێمانی، له كه‌موكورتی و كێشه‌ی كارگه‌كانی پرسیه‌وه.
له سه‌ردانه‌كه‌یدا پارێزگاری سلێمانی ته‌ئكیدی له رۆڵی وه‌به‌رهێنان كرده‌وه له گه‌شه‌پێدانی ژێرخانی ئابوری‌دا و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد ساڵی 2013 سلێمانی هه‌نگاوی گه‌وره‌ی ناوه له بواری وه‌به‌رهێناندا و به به‌های زیاتر له 5 ملیارد دۆلار وه‌به‌رهێنان كراوه.
هه‌روه‌ك پارێزگار ته‌ئكیدی له به‌گه‌ڕخستی ده‌ستی كاری خۆماڵی و له به‌رچاوگرتنی بنه‌ما ژینگه‌ییه‌كان له كارگه‌كاندا كردوه.
pukmedia