گروپێك كه تایبه‌ته به دواكه‌وتنی نه‌خۆشخانه ٤٠٠ قهڕهوێڵهییهكهی سلێمانی ره‌خنه‌ی توند ئاڕاسته‌ی حكومه‌ت دهكاتو دواكه‌وتنه‌كه به “نه‌نگی” ناوده‌بات.
له راگه‌یه‌نراوێكی گروپه‌كه‌دا هاتووه “شكستی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و حكومه‌تی هه‌رێم له پابه‌ندبون به به‌ڵێنه‌كانیان بۆ خۆی نه‌نگییه‌كی گه‌وره‌یه. ئه‌م دواكه‌وتنه تازه‌یه‌ش ده‌یان نیشانه‌ی پرسیار له‌سه‌ر خه‌مخۆری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ هاوڵاتیان داده‌نێت”.
له مانگی پێنجی ئه‌مساڵدا جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بهڵێنیدا پێش كۆتایی ئه‌مساڵ نه‌خۆشخانه‌كه ته‌واو ببێت و بخرێته خزمه‌تی هاوڵاتیانه‌وه، به‌ڵام وه‌ك گروپه‌كه ئاماژه‌ی پێداوه، له ئێستادا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له زاری وه‌زیری ته‌ندروستییه‌وه ده‌ڵێن، بۆ مانگی ئاداری ساڵی داهاتو كۆتایی پێدێت.
گروپی ٤٠٠ كه پێكهاتووه له ژماره‌یه‌ك ڕێكخراو و چالاكه‌وانی مه‌ده‌نی و پزیشك و كارمه‌ندی ته‌ندروستی له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١١ه‌وه داوای هه‌رچی زووتری ته‌واوكردنی نه‌خۆشخانه‌ی ٤٠٠ قه‌ڕوێڵه‌یی سلێمانی كرد.
به پێی راگهیهنراوهكه “فشاره‌كانی گروپه‌كه‌مان توانی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی وه‌كو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌رله‌مان و پارێزگای سلێمانی له گه‌وره‌یی ئه‌و گه‌نده‌ڵی و ناكارامه‌یی و پشتگوێخستنه‌ی له پرۆژه‌كه‌دا كراوه ئاگاداربكاته‌وه. گروپه‌كه سه‌ركه‌وتووبوو له كۆكردنه‌وه‌ی هه‌زاران ئیمزا و كۆبوونه‌وه له گه‌ڵ ئۆڤیسی سلێمانی په‌رله‌مانی كوردستان و ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كه بۆ داواكاری گشتی سلێمانی”.
هه‌روه‌ها “له‌ژێر فشاره‌كانی گروپه‌كه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕایگه‌یاند كه چیتر ئه‌و به‌رپرس نیه له كاره‌كانی پرۆژه‌كه و وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه ئه‌ركی ته‌واوكردنی ده‌گرێته ئه‌ستۆ. هه‌روه‌ها جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له مانگی پێنجی ئه‌مساڵدا به‌ڵێنی دا كه پێش كۆتایی ئه‌مساڵ نه‌خۆشخانه‌كه ته‌واو ده‌بێت و ده‌خرێته خزمه‌تی هاوڵاتیانه‌وه”.
له ئێستادا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له زاری وه‌زیری ته‌ندروستیه‌وه لێدوان له‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كه ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن بۆ مانگی ئازاری ساڵی داهاتوو كۆتایی پێدێت. گروپی ٤٠٠ له‌و باره‌یه‌وه چه‌ند پرسیارێكی خستووه‌ته به‌رده‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان:
1. ئایا جارێكی تر كاره‌كانی پرۆژه‌كه سپێردراوه به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و له وه‌زاره‌تی ئاوادانكردنه‌وه سه‌ندراوه‌ته‌وه. یاخود ئه‌وه‌ی كه له سه‌ره‌تادا به ڕای گشتی ڕاگه‌یاندرا هه‌ڵه بوو؟
2. ئایا بۆچی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری ته‌ندروستی له كابینه‌ی حه‌وته‌مدا له به‌ڵێنه‌كانیان پاشگه‌زبوونه‌وه له ته‌واوكردنی نه‌خۆشخانه‌كه پێش كۆتایی ئه‌مساڵ؟ ئایا هۆكاره‌كان چین له دووباره دواكهوتنهوهی ته‌واوكردنی پرۆژه‌كه؟
3. ئایا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان چی‌یان كردووه بۆ ده‌ستنیشانكردن و سزادانی ئه‌وانه‌ی كه كهمترخهمییان كردووه له پرۆژه‌كه‌دا؟
ئێمه له گروپی ٤٠٠ پێمان وایه كه شكستی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پابه‌ندبوون به بهڵێنهكانیانهوه بۆ خۆی نه‌نگییه‌كی گه‌وره‌یه. پێمان وایه ئه‌م دواكه‌وتنه تازه‌یه‌ش ده‌یان نیشانه‌ی پرسیار له‌سه‌ر خه‌مخۆری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و پارێزگای سلێمانی داده‌نێت به تایبه‌تی له كاتێكدا كه شاره‌كه به‌م دواییانه توشی په‌تایه‌كی كوشنده‌ی وه‌كو كۆلێرا بوو كه پیویسته خزمه‌ته ته‌ندروستیه‌كان په‌ره پێ بدرێن نه‌ك دیسان پشتگوێ بخرێنه‌وه.
بۆیه، داوا له هه‌موو خه‌ڵكی پارێزگای سلێمانی ده‌كه‌ین كه تا رۆژی ٣١/١٢/٢٠١٢ له ڕێگای ئه‌و ژماره ته‌له‌فونه‌ی كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابینیكردووه 07704448100 به نامه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له كاره‌ساتی دواكه‌وتنی نه‌خۆشخانه ٤٠٠ قهڕوێڵهیهكه ئاگاداركه‌نه‌وه. له‌ڕێی ئیمزاكردنی ئه‌م یاداشته‌وه، ڕه‌زامه‌ندی خۆت له ناردنی ئه‌و نامه‌یه پیشانبده. هیوادارین تا رۆژی دیاریكراو، ژماره‌ی نامه‌كان بگاته ٤٠٠ وه‌كو سیمبولێك بۆ ژماره‌ی قهڕوێڵهكانی نه‌خۆشخانه‌كه.
لێره‌وه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی تر ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه كه گروپی ٤٠٠ به‌رده‌وام ده‌بێت له چالاكیه‌كانی تا ئه‌و كاته‌ی نه‌خۆشخانه‌كه ته‌واو ده‌كرێت و هه‌موو گه‌نده‌ڵكاران به سزای خۆیان ده‌گه‌ن.