کارگەی خشتی ئاسۆ رۆژانە زیاتر لەیەک ملیون خشت بەرهەم دینیت.

سەرۆکی
ژوری بازرگانی سلیمانی لەگەل پاریزگاردا کارگەی خشتی ئاسۆیان بەسەرکردەوە.

کارگەی
خشتی ئاسۆ یەکیکە
لەو
كارگە گەورەكانی پارێزگای سلێمانی، ئەم كارگەیە لەرووی كوالێتی و تەكنیك و
بەرهەمەوە بە گەورەترین كارگەی دروستكردنی خشت دادەنرێت لە هەرێمی كوردستان.

ئەم کارگەیە بەدوو هێڵ و بە تەكنیكێكی
بەرز، رۆژانە نزیكەی یەك ملیون و 150 هەزار خشتی سور بەرهەم دەهێنێت و بەشی زۆری
بەرهەمەكەشی لە بازارەكانی ناوەراست و باشوری عیراق ساغ دەكاتەوە
.

هێڵی دووەمی ئەم كارگەیە
كە بەرهەمەكەی 800 هەزار خشتە رۆژانە، ئەمساڵ كەوتووتە بەرهەمهێنان
.

پارێزگاری سلێمانی وێرای
خۆشحاڵی خۆی بۆ گەشەسەندنی بواری پیشەسازی سلێمانی و كردنەوەی ئەو كارگە گەورانە
لە سلێمانی، لە كەموكورتی و كێشەی كارگەكانی پرسیەوە
.

لە سەردانەكەدا پارێزگاری
سلێمانی تەئكیدی لە رۆڵی وەبەرهێنان كردەوە لە گەشەپێدانی ژێرخانی ئابوریدا و
ئاماژەی بۆ ئەوەكرد ساڵی 2013 سلێمانی هەنگاوی گەورەی ناوە لە بواری وەبەرهێناندا
و بە بەهای زیاتر لە 5 ملیارد دۆلار وەبەرهێنان كراوە
.

هەروەك پارێزگار تەئكیدی
لە بەگەڕخستی دەستی كاری خۆماڵی و لە بەرچاوگرتنی بنەما ژینگەیەكان لە كارگەكاندا
كردوە
.

ز.ر