لەكاتێكدا ژماره‌یه‌ك بانكی بیانی بڕیاریانداوه له‌هه‌رێمی كوردستان لقه‌كانیان بكه‌نه‌وه، سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیش پێیوایە لەڕابردودا،لقی بانكە بیانیەكان وەك پێویست سودیان بە بازرگانان و پیشەسازانی هەرێم نەگایاندوە .
سیروان محەمەد بە سایتی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی راگەیاند : ئەگەر كردنەوەی لقی بانكە بیانیەكان لە هەرێمی كوردستاندا بۆ خزمەتی هاوڵاتیان بە گشتی و بە تایبەتیش بازرگان و پیشەسازان بێت،بە جۆرێك بە سودێكی كەم قەرزیان پێبدەن، ئەوكات هۆكارێك دەبن بۆ بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابوری هەرێمی كوردستان .
ژماره‌یه‌ك بانكی بیانی لقیان له‌هه‌رێمی كوردستاندا كردۆته‌وه، بڕیاریشە لەماوەی داهاتودا چه‌ند بانكێكی دیكه لقه‌كانیان له‌هه‌رێم بكه‌نه‌وه .
ئا- بەهێز عوسمان