كارگەی رۆیاڵ كان بۆ بەرهەمهێنانی قوتوی ئامادەكراو 50%ی پێداویستیەكانی عیراق پڕ دەكاتەوە.

سەرۆکی ژوری بازرگاکی و
پیشەسازی سلیمانی سیروان محەمەد لەگەل پاریزگاری سلیمانی بەهرۆز محەمەد كارگەی
رۆیاڵ كان بۆ بەرهەمهێنانی قوتوی ئامادەكراو یان بەسەرکردەوە.

كارگەی رۆیاڵ كان یەكێكی ترە لە كارگە گەورەكانی
پارێزگای سلێمانی، ئەم كارگەیە یەكەمین كارگەی بەرجەستەی ئەو بوارەیە
لە عیراقدا و دەكەوێتە ناوچەی بازیان لە پارێزگای سلێمانی، كارگەی رۆیاڵ كان لە
مانگی نیسانی ئەمساڵەوە دەستی بە بەرهەمهێنانی قوتوی كانزای بۆ خواردنەوە
گازییەكان كردووە
.

ئەو كارگەیە لەلایەن
كارگەی
stolle ئەمریكییەوە هاوكاری
دەكرێت و نزیكەی 128 ملیون دۆلاری تێچووە
.

چاوەڕوان دەكرێت بەرهەمی
كارگەكە ساڵانە بگاتە 2 ملیارد قوتوی ئامادەكراو بەوەش كارگەكە نزیكەی 50%ی
پێداویستیەكانی عیراق پڕ دەكاتەوە
.

لە ئێستاشدا وەبەرهێنەرانی كارگەكە لەگەڵ براندەكانی پیپسی و چپسی
لیزی سەرقاڵی دامەزراندنی لقی كارگەی ئەو بەرهەمانەن و لە ئایندەیەكی نزیكدا
دەست بەكار دەبن
.

ز.ر