كارگەی ئاسن و پۆڵای ماس
لەتەواوبوندایە
كارگەی ئاسن و پۆڵای ماس
لە ئاستی عیراق و رۆژهەڵاتی ناوەراست لە پارێزگای سلێمانیدا دروست كراوەو لە
ئەم ساڵدا بەرهەمەكانی دەكەوێتە بازارەوە.
پارێزگای سلێمانی، 30%ی هەموو
پیشەسازی عیراقی لە خۆی گرتووە، لە رێگەی وەبەرهێنانیشەوە ژمارەیەك كارگەی گەورە
لە پارێزگاكەدا كراونەتەوە كە لە بەرهەم و قەبارەدا لە سەر ئاستی عیراق و
ناوچەكە دەگمەنن.
سەرۆکی ژوری بازرگاکی و
پیشەسازی سلیمانی لەگەل پاریزگاری سلیمانی بەهرۆز محەمەد كارگەی ئاسن و پۆڵای ماس
یان لەشاری سلیمانی بەسەرکردەوە.
سیروا محەمەد سەرۆکی ژوری
بازرگاکی و پیشەسازی سلیمانی رایگەیاند” كارگەی ئاسن و پۆڵای ماس یەكێكە لە كارگە گەورەكانی بواری بەرهەمێنانی
ئاس و پۆڵا، ئەم كارگەیە دەكەوێـتە ناوچەی بازیان لە شاری سلێمانی و بە گەورەترین
كارگەی ئاسن پۆڵا دادنرێت لەسەر ئاستی خۆرهەڵاتی ناوەراست”.
كارگەی ئاسن و پۆڵای ماس،
ئێستا قۆناغی یەكەمی دامەزراندنی نزیك بووتەوە لە تەواو بوون و مانگی ئابی داهاتوو
دەست دەكات بە بەرهەمهێنان.
بەوتەی سەرپەرشتیارانی سەرجەم
كارگەكە بڕی تێچوونەكەی دەخەمڵێندرێت بە زیاتر لە ملیاردێك دۆلار و تا ئێستا نزیكە
500 ملیون دۆلاری تێدا خەرج كراوە.
كارگەكە لە قۆناغی
بەرهەمهێناندا ساڵانە بڕی یەك ملیون 250 هەزار تەن ئاسن بە قاڵبی جۆراو جۆر
بەرهەمدەهێنێت.
هەروەك كارگەكە نزیكەی هەزار هەلی كار دەستەبەر دەكات.
ز.ر