هاوڵاتیه‌كی سعودی كه‌پێشتر له زیندانه‌كانی عێراقدا بوو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له به‌شێك له زیندانه‌كانی عێراقدا ئه‌ندامانی سوپای پاسدارانی ئێران ئه‌شكه‌نجه‌ی زیندانیان ده‌ده‌ن.
هاوڵاتیه‌كی سعودی به‌ناوی عه‌بدوڵا غه‌نه‌زی كه پێشتر به‌تاوانی به‌زاندنی سنور به‌شێوه‌ی نایاسایی ماوه‌ی 8 ساڵ له‌زیندانه‌كلنی عێراقدا بووه‌و پاشان ئازادكراوه له چاوپێكه‌وتنێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی وه‌ته‌نی سعودی ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات كه له‌زیندانه‌كانی عێراقدا به‌تایبه‌تی ئه‌و 6 زیندانه‌ی كه ئه‌و بینیویه‌تی كه بریتین كه ” زیندانی ئه‌بوغریب، ره‌سافه، تاجی ، سوسێ و بۆكا و بادۆش” ئه‌ندامانی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه ئه‌شكه‌نجه‌ی زیندانیان ده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه له‌ماوه‌ی زیندانیهكهیدا له عێراقدا زۆر به‌سه‌ختی روبه‌ڕوی چه‌ندین جۆر ئه‌شكه‌نجه بۆته‌وه‌و دهشڵێَت كه له گرتوخانه‌ی ناسریه زۆر به ئاسایی رێگه به ئه‌ندامانی سوپای پاسداران ده‌درێت بچنه نێو زیندانهكهوهو ئه‌شكه‌نجه‌ی زیندانیان بده‌ن.