بەڕێوەبەری دەستەی شار و شارۆچكە پیشەسازییەكان، لەوەزارەتی بازرگانیو پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت : بەمەبەستی رێكخستنەوەی كەرتی پیشەسازی و دابینكردنی هەلی كار بۆ دەرچوانی زانكۆ و پەیمانگاكان ،لەمساڵداو لەگەڵ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمدا شەش شاری پیشەسازی دروست دەكرێن و بۆ هەر شارێكیش نزیكەی 35 هەزار هەلی كاری ناوخۆی دابین دەكەن .
عەبدولڕەزاق عوسمان بە سایتی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی راگەیاند : شەش شارە پیشەسازییەكە لە هەولێر و دهۆك و سلێمانی و خانەقین و هەڵەبجە دروست دەكرێن و “پلانیشمان هەیە لە راپەڕێن و سۆرانیش دروستی بكەین “.
ئاشكراشیكرد، بۆ یەكێك لە پرۆژەكان ساڵانە 117 ملیۆن دۆلار بۆ كڕینی كەرەستەی خاوی ناوخۆیی دابین دەكرێت.
بەڕێوەبەری دەستەی شار و شارۆچكە پیشەسازییەكان وتیشی : بایەخدان بە كەرتی پیشەسازی و گەشتوگوزار و كشتوكاڵ لە ئەولەویاتی كاری كابینەی نوێی حكومەت دەبێت .
ئا: بەهێز عوسمان