پاڵاوگەکانى نەوت بونەتەهۆى پیسبونى ژینگە.
سەرۆکى دەستەى پاراستن و چاکردنى ژینگە ڕاى دەگەیەنێت ئەو پاڵاوگە نەوتانەى هەیە بەپێى ستانداردى جیهانى نیە و داوا دەکات حکومەت ڕێگرى بکات لە دروستکردنیان.
حاکم سەمەد سەرۆکى دەستەى پاراستن و چاکردنى ژینگە لەبارەى ئەو پاڵاو گانەى کە لە ئێستادا لەکوردستاندا کارى پاڵاوتنى نەوت دەکەن وتى” بەداخەوەئەو باڵاوگانەى هەن بە گوێرەى ستانداردى جیهانى کارناکەن و لەڕوى ژینگەییەوە کاریگەرى خراپیان هەیە”
وتیشى” ئێمە وەک دەستەکەمان بەردەوام بەدواداچون دەکەین وغرامەیان دەکەین وە بەرنامەیەکمان هەیە لەگەڵ وەزارەتى سامانە سروشتیەکان بۆئەوەى کەژمارەیەکى باش لەو پالاوگانە نەهێڵین”
ئاماژەى بەوەشدا کە زیاتر لە 100 پاڵاوگە هەیە کە ژینگە پیس دەکەن داواشمانکردووە کە ڕێگە نەدرێت بە دانانى هیچ پاڵاوگەیەکى دیکە لە هەرێمى کوردستان.
ز.ر