دوای فراوانبوونی تەكنەلۆژیاو زیادبوونی ژمارەی تاوەرەكان، دەزگاكانی توێژینەوەو لێكۆڵینەوەی زانستی پزیشكی، كاریان بۆ زانینی زیانەكانی ئەو تاوەرانە كردووەو ئەمە بەشێكە لەو زیانانەی:
– كاریگەریی راستەوخۆ دەكاتە سەرخانەكانی مێشك.
– لە بریتانیا هەموو تاوەرەكان گواسترانەوە دووری دانیشتووان، بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەوە، خۆ ئەگەر لە نزیك ماڵان دانرا، ئامێرێكیان پێ دەدەن بۆ گەڕانەوەی ئەو تیشكەی لە تاوەرەكە دەردەچێت.
– دوا لێكۆڵینەوە دەریخستووە تووشی فقدان زاكیرە لەبیرچوونەوەو بێزاربوونت دەكاتو خەوت دەتۆرێنێت.
– شەپۆلی كارۆموگناتیسی كە لەو تاوەرانەوە دەردەچن، هۆكاری چەندان نەخۆشی مەترسیدارن، وەك نەخۆشی دڵ، ماندووبوونو بێزاربوون. هەروەها كاریگەریی بۆ داهاتووی منداڵ هەیەو زیانی زۆر گەورەیان پێ دەگەیەنێت.
– لێكۆڵینەوەی پەیمانگە بریتانییەكان، دەریخستووە كە تاوەرەكان دەبێتە هۆی دەیان نەخۆشی مەترسیدار، وەك نەخۆشی شێرپەنجەی خوێنو شێرپەنجەی مەمكو چەندان نەخۆشی جەستەییو دەروونی مەترسیدارو ئەوە قۆناغ بە قۆناغ دەردەكەوێت.
– لە زۆر وڵات، لە بری تاوەری تەلەفۆنات، پێی دەڵێن تاوەری ترس، بە هۆی ئەو هەموو زیانەیەوە.
– سەدان كەس بە هۆی نزیكییان لەو تاوەرانەوە، تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی خوێنو شێرپەنجەی مەمكو نەخۆشی لەبیرچوونەوە بوون.
– دەبێت لانی كەم ئەو تاوەرانە 500 مەتر لە خەڵكەوە دوور بن.