جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت روونیكرده‌وه: تا ئێستا حكومه‌تی عیراق نزیكه‌ی یه‌ك ملیار دۆلاری موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی بۆ مانگی 1 و 2 ناردووه، موچه‌ی مانگه‌كانی 3 و 4ی نه‌ناردوه به بوجه‌ی ته‌شغیلی و وه‌به‌رهێنانیشه‌وه.
وتیشی: ئێمه له‌لیژنه‌ی تایبه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌وڵمانداوه ئه‌و گرفته چاره‌سه‌ر بكه‌ین و داهات رێكبخه‌ینه‌وه‌و موچه مسۆگه‌ر بكه‌ین و شان به‌شانی ئه‌وه‌ش كاری رۆژانه‌ی حكومه‌ت و پڕۆژه‌كانیش نه‌وه‌ستێنین.
عیماد ئه‌حمه‌د وتیشی: تا ئێستا موچه‌ی مانگی 1 و 2 و 3 ی فه‌رمانبه‌ران دراوه و له‌م رۆژانه‌شدا موچه‌ی پێشمه‌رگه‌ش دابه‌شده‌كرێت و به‌رنامه‌شمان داناوه بۆ مانگی 4 و 5 به هه‌مان سیاسه‌ت موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابینبكه‌ین و كاروباری حكومه‌ت رای بكه‌ین و ئیشوكارو پڕۆژه‌كانیش دوانه‌خرێن.
عیماد ئه‌حمه‌د ته‌ئكیدی كرده‌وه: كوردستان پێگه‌یه‌كی ئابووری به‌هێزی هه‌یه و به‌و هۆیه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ند بانكێكی نێوده‌وڵه‌تی گفتوگۆمان كردووه‌و له‌گه‌ڵیان رێكه‌وتوین قه‌رزمان بده‌نێ تا بتوانین داهاتی خۆمان رێك بخه‌ینه‌وه‌و ئه‌زمه‌كان تێپه‌ڕینین .