50%باج لەسەر داهات وەردەگرن

دەیان ساڵە باجی سەر داهات بە یەکێک لە بابەتە هەستیارە سیاسییەکان ئەژمار دەکرێت و مشتوومڕی زۆری لەسەرە، ئەوەش لە کاتێکدایە حکومەتی هەرێمی کوردستان تا ئێستا باجی سەر داهاتی نەسەپاندووە بەسەر هاوڵاتییان، سەرەرای ئەوەش هاوڵاتییان بۆ خزمەتگوزاری شارەکانیان لە هەرێمی کوردستان هیچ بڕە پارەیەک نادەن بە حکومەت، تەنیا پارەیەکی کەم نەبێت لەبڕی ئاوی خواردنەوە و پارەیەکی لەوەش کەمتر لە بڕی ئەو کارەبایەی کە بەلێشاو بەکار دەهێنرێت.

چ وڵاتێک بەرزترین رێژەی باجی هەیە؟

لە چ وڵاتگەلێک کەسانێک کە زۆرترین داهاتیان هەیە زۆرترین باجیش دەدەن؟

لە چ وڵاتێک زۆرترین باج ئەو کەسانە دەیدەن کە داهاتێکی مامناوەندییان هەیە؟

لە ساڵی 1966 ، حکومەتی هارۆڵد ویلسۆن، سەرۆکی حکومەتی ئەو کاتەی بەریتانیا رێژەی باج لەسەر داهاتی لەسەدا 95 داناو ئەو رێژەیە بە سوپەر باج ناوبانگی دەرکرد.

ئێستا رێژەی باج لەسەر داهات لە بەریتانیا نیوەی ئەو رێژەیە کە ویلسۆن ئەو کاتە داینا.

فرانسوا هۆڵاندی سەرۆکی ئێستای فەرەنساش پێش دەسپێکی کارەکانی وەک سەرۆکی ئەو وڵاتە، لە کەمپەینی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی رایگەیاندبوو کە لەسەدا 75 باج لەسەر ئەو دەوڵەمەندانەی کە ساڵانە سەرووی یەک ملیۆن یۆرۆ داهاتیان هەیە دادەنێت.

جێگای سەرسوورمان نیە کە ئەو بریارە نارەزایی توندی ئەو چینە دەوڵەمەندەی فەرەنسای لێكەوتەوە کە فرانسوا هۆڵاند سەردەمێک گوتبووی خەزیان لێناکات.

دادگای فەرەنسا لە ساڵی 2012 ئەو بریارەی هۆڵاندی بە بەزاندنی یاسا لەقەڵەم دا، بەڵام هۆڵاند یاسایەکی نوێی داناو قسەکەی خۆی بردەسەر و باجی لەسەدا 75 ی لەسەر داهاتی دەوڵەمەندەکانی فەرەنسا دانا.

ریژەی باج بەپێی ئەوەی کە هاوڵاتی لە چ وڵاتێکدا دەژی دەگۆرێت. زۆرێک لە وڵاتە پیشکەوتووەکان نزیکەی لەسەدا 50 باج لەسەر داهاتی تاکەکەس وەردەگرن، ئەوەش بەو مانایەی کە نیوەی مووچەکانیان لێوەردەگرێتەوە، جا چ لە کەرتی حکومی کاربکەن چ لە کەرتی تایبەت.

 ئەوەش لە کاتێکدایە حکومەتی هەرێمی کوردستان تا ئێستا باجی سەر داهاتی نەسەپاندووە بەسەر هاوڵاتییان، سەرەرای ئەوەش هاوڵاتییان بۆ خزمەتگوزاری شارەکانیان لە هەرێمی کوردستان هیچ بڕە پارەیەک نادەن بە حکومەت، تەنیا پارەیەکی کەم نەبێت لەبڕی ئاوی خواردنەوە و پارەیەکی لەوەش کەمتر لە بڕی ئەو کارەبایەی کە بەلێشاو بەکار دەهێنرێت.

زۆرێک لە شارەزایان رەخنە لە چۆنییەتی بەکارهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان دەگرن، پێیان وایە بە شەو رۆژ هەموو گڵۆپی ماڵان داگیرساوەو ساڵانە حکومەتیش بە ملیار دۆلار لە بودجەی گشتی دەبێت تەرخان بکات بۆ دابینکردنی.

کۆمپانیای ژمێریاری واترهاوس کۆپەرز رێژەی باج لەسەر داهاتی لە 20 وڵاتی جیهان کە ئەندامن لە رێکخراوی G20 بەرواردکردووە:

وڵات %
ئیتالیا 50.59
هیندستان 54.90
بەریتانیا 57.28
فەرەنسا 58.10
کەنەدا 58.13
ژاپۆن 58.68
ئۆسترالیا 59.30
ئەمریکا 60.45
ئەڵمانیا 60.61
ئەفریقای باشوور 61.76
چین 62.50
ئەرجەنتین 64.64
تورکیا 64.64
کوریای باشوور 65.75
ئیندۆنزیا 69.78
مەکسیک 70.60
بەرازیل 73.32
رووسیا 87.00

روداو