عه‌لی‌ باپیر سه‌ردانی‌ ئێرانی‌ كرد

له‌درێژه‌ی‌ سه‌ردانیكردنی‌ به‌رپرسانی‌ حزبی‌ و حكومی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران، ئه‌مڕۆ عه‌لی‌ باپیر ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كوردستان له‌ رێگه‌ی‌ فرۆكه‌خانه‌ی‌ سلێمانیه‌وه‌ سه‌ردانی‌ ئه‌و وڵاته‌ی‌ كرد.
محه‌مه‌د حه‌كیم وته‌بێژی‌ فه‌رمی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ رایگەیاند: له‌ رێگه‌ی‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ سلێمانیه‌وه‌ عه‌لی‌ باپیر به‌ره‌ و كرماشان رۆشتووه‌ و له‌وێشه‌وه‌ به‌ره‌وه‌ تاران به‌رێكه‌وتووه‌.
سه‌ردانه‌كه‌ی‌ عه‌لی‌ باپیر ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ بۆ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران له‌ كاتێكدایه‌، رۆژی‌ شه‌مه‌ی‌ رابردوو نێچیرڤان بارزانی‌ له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی‌ باڵای‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان سه‌ردانی‌ ئه‌و وڵاته‌یان كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی‌ باڵای‌ ئه‌و وڵاته‌ كۆبونه‌وه‌. 
سەرچاوە : nrt