” سزاكان سودیان بۆ ئابوری روسیا هه‌یه‌ “

ماڵپه‌ڕی‌ كه‌ناڵی‌ ئاسمانی‌ ڕوسیا‌لیەومی‌ ڕوسی‌ له‌زاری‌ (ڤلادیمێر پۆتین)ه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌، لایه‌نی‌ باشی‌ سه‌پاندنی‌ سزاكانی‌ ئه‌وروپا‌و ئه‌مریكا به‌سه‌ر مۆسكۆدا، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هانی‌ خاوه‌ن كۆمپانیا‌و سه‌رمایه‌داره‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ ده‌دات، بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ڕوسیا، به‌وه‌ش ئابوری‌ نیشتمانی‌ ده‌بوژێته‌وه‌، چونكه‌ به‌وته‌ی‌ پۆتین، زه‌مینه‌ی‌ وه‌به‌رهێنان له‌دوای‌ سه‌پاندنی‌ سزاكانه‌وه‌ ده‌ڕه‌خسێت. 
پۆتین ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، حكومه‌تی‌ مۆسكۆ ده‌توانێت له‌چوارچێوه‌ی‌ سیستمی‌ ئابوری‌ جیهانیدا خۆی‌ بپارێزێت، له‌حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر سزای‌ به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێت. 
ب.ع