پاریزگاری سلیمانی رایدەگەیەنیت دریژی تەمەن لەشار سلیمانی بەرزترین ئاستە

پاریزگاری سلیمانی رایدەگەیەنیت دریژی تەمەن لەشار سلیمانی بەرزترین ئاستە
لەکاتى دانانى بەردى بناغەى پرۆژەى ریسایکلینی خۆڵ و خاشاکی سلێمانی 24ی نیسانی 2014،  پارێزگاری سلێمانی بەهرۆز محەمەد ساڵح لەبارەى بارو دۆخى سلێمانیەوە دواو وتى” لە رووی ژینگە و تەندروستیەوە ، بەپێی ئاماری ناوەندە باوەرپێکراوەکان سلێمانی لە رووی تەندروستی و پاکوخاوێنیەوە بە باشترین پارێزگای عیراق لەقەڵەم دراوە ئەمەش بەڵگەیەکی رونی گرنگی پێدانی حکومەتی هەرێمە بە بواری ژینگە”
وتیشى” بەپێی داتاکانی یونسێف ، سلێمانی لەرووی خزمەتگوزاری تەندروستیەوە باشترین پارێزگای عیراقە وە رێژەی سەوزای دەستکرد لە شاری سلێمانی لە 1% بووتە 10% و نزیک بووتەوە لە ستانداردی جیهانی و تا ئێستا نزیکەی  740 باخچەو پارک دروستکراوە” .
لەدرێژەى قسەکانیدا پارێزگارى سلێمانى ئاماژەى بەوەشدا”* 93 %  شاری سلێمانی و 84%ی هەموو پارێزگاکە خاوەنی ئاوڕۆی تەندروستە.* 100% ماڵەکانی سلێمانی ئاو و کارەبای  پێگەیشتووە و کێشەی سوتەمەنی چارەسەر کراوە”.
لەبارەى درێژى تەمەنى مرۆڤەوە پارێزگار ڕاى دەگەیەنێت ناوەندی تەمەنی مرۆڤ لە سلێمانی 71.4 ساڵە کە بەرزترین ئاستە لەسەر ئاستی عیراق.
 
ز.ر