یه‌كێتی هه‌نارده‌كارانی رۆژهه‌ڵاتی توركیا رایگه‌یاند: له سێ مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ له ناوچه كوردییه‌كان به‌بڕی ملیارێك و ٣٦٤ ملیۆن دۆلار كه‌ره‌سته و كه‌لوپه‌ل بۆ وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌نارده كراوه.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە كە له سێ مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ له ناوچه كوردییه‌كان، بایی ملیارێك و ٣٦٤ ملیۆن دۆلار كه‌ره‌سته و كه‌لوپه‌ل بۆ وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌نارده كراوه، كه به‌وه‌ش ئاستی هه‌نارده‌كردن ٨% زیادیكردوه.
یه‌كێتیی هه‌نارده‌كاران رونیكردۆته‌وه، عێراق له‌ریزی پێشه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانایه زۆرترین كه‌لوپه‌لی بۆ هه‌نارده‌كراوه كه بایی ملیارێك و ٤٣ ملیۆن و ٩٥٤ ملیۆن دۆلار بووه.
دوای عێراق وڵاتی سوریا له ریزی دووه‌مدایه و بایی ١٠٣ ملیۆن و ٢٧٢ هه‌زار دۆلار و سعودیه بایی ٩٣ ملیۆن و ٨٢٨ هه‌زار دۆلار كه‌لوپه‌لیان بۆ هه‌نارده كراوه.