به‌رپرسانی تونس رایانگه‌یاند، بڕیاریانداوه ژماره‌یه‌ك له ئۆتۆمبێله گرانبه‌هاو دانسقه‌كانی زه‌ینه‌لعابدین بن عه‌لی سه‌رۆكی هه‌ڵاتوی تونس و خێزانه‌كه‌ی له زیادكردنێكی ئاشكرادا بفرۆشن.
به‌وته‌ی به‌رپرسێك له لیژنه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سامان و پاره‌ی بن عه‌لی، ئه‌و ئۆتۆمبێل و كه‌ره‌ستانه له گازینۆی قهمهر، له‌به‌ری باكوری تونسی پایته‌خت ده‌خرێنه زیادكردنی ئاشكراوه.
به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه، له‌ناو لیستی ناوی ئۆتۆمبێبلهكاندا، فیراری، لامبه‌رگینی و مارسیدس هه‌ن كه به‌ناوبانگترین ماركه‌كانی ئۆتۆمبێلن له‌جیهاندا، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ ماركهیهشدا، ئتۆمبێلێكی جۆری “مایباخ” ی ئه‌ڵمانی بوونی هه‌یه، كه له‌سه‌ر داوای تایبه‌ت دروستده‌كرێن و نرخه‌كه‌شی نزیكه‌ی دوو ملیۆن دیناری تونسییه، كه به‌نزیكی ده‌كاته ملیۆنێك و 258 هه‌زارو 800 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، سه‌رجه‌م ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ش به‌ناوی خودی بن عهلییهوهن.