لەماوەى حەوت ساڵدا 21 پێشانگاى نێو دەوڵەتى لە سلێمانى کراوەتەوە

ژوورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى لەماوەى حەوت ساڵدا توانیویەتى 21 پێشانگاى نێودەوڵەتى بکاتەوە کە لەزۆربەى ووڵاتانى دراوسێ و ئەوروپا و ئەمریکا بەشداریان تێدا کردووە.
بەپێى ئامارەکانى ژورى بازرگانى و پشەسازى سلێمانى لە” ساڵى 2006 وە تا کۆتایی 2013 لە بیناى پێشانگاى سلێمانى نێودەوڵەتى 21 پێشانگاى نێودەوڵەتى کراوەتەوە، 5 لەم پێشانگەیانە لەلایەن کۆمپانیا تورکییەکانەوە کراونەتەوە”.
ساڵانە ژورى بازرگانى و پشەسازى سلێمانى پێشانگاى نێودەوڵەتى و ئێرانى و تورکى و ناو خۆى دەکاتەوە کە هەمیشە کاریگەرى هەبووە لەسەر کەرتى پێشکەوتنى بازرگانى و ئابورى .
ئامارەکە ئاماژەى بەوەشداوە” لە پێشانگاکانى تریشدا کۆمپانیا تورکی و ئێرانییەکان پشکى شیریان هەبوووە لە بەشدارى کردنیاندا”.
لەمساڵیشدا ژورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى خۆئامادەکارى تەواوى کردووە بۆ کردنەوەى پێشانگاى نێودەوڵەتى و چەندین پێشانگاى دیکە کە لە پێشانگا نێودەوڵەتى سلێمانى لە تاسڵوجە بەڕێوەدەچێت.
 
زریان محەمەد