بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سایتی ژوری راگەیاند : ئەو بڕیارەی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی عێراق لەبارەی خەرجكردنی 500 هەزار دینار مووچەی خانەنشینی بۆ ئەو كرێكارانەی ناویان لە فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی عێراق تۆماركراوە،كرێكارانی هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە.
وتیشی : “لەو بارەیەوە هیچ فەرمانێكمان بۆ نەهاتوە ” .
عەباس ئەكرەم رونیشیكردەوە : ئەو بڕیارە لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە پەسەند كراوە و لە هەرێمیشدا دەكەوێتەوە سەر پەرلەمان كە ئایا كار بۆ بڕیارێكی لەو شێوەیە دەكات یان نا .
لە 4ی كانوونی دووەمی 2014 پەرلەمانی عێراق بەزۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران پڕۆژە یاسای كاری نوێی پەسند كرد.
لەو چوارچێوەیەشدا وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی رایگەیاند سەرجەم رێكارەكانی پەیوەست بە خەرجكردنی 500 هەزار دینار مووچەی خانەنشینی بۆ ئەو كرێكارانەی ناویان لە فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی عێراق تۆماركراوە تەواو كراون.
ئا – بەهێز عوسمان