ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق عه‌لی مو‌سا دهقدوقی سه‌ركرده‌ی حزبوڵای لوبنانیان ئازادكردو له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌یه‌كه‌وه به‌ره‌و به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان بهڕێكهتۆتهوه.
عه‌بدولمه‌هدی موتێری، پارێزه‌ری ده‌قدوق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ده‌قدوق ئازادكراوه، كه له‌رابردوودا له‌ماڵێكدا له به‌غدای پایته‌خت له‌ژێر هێشتنه‌وه‌ی زۆرهملێدابوو.
بڕیاری ئازادكردنی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی حزبوڵا دوای ئه‌وه هات، له‌ڕابردوودا دوو دادگای عێراق عه‌لی مو‌سا دهقدوقیان به بێ‌تاوان ناوبرد‌و هاوكات ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق داوایه‌كی ئه‌مه‌ریكایان بۆ راده‌ستكردنی ده‌قدوق ره‌تكرده‌وه.
حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت، عه‌لی مو‌سا ده‌قدوق داڕێژه‌ری ئه‌و هێرشهبووه كه له ساڵی 2007دا كرایه سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له شاری كهربهلاو تیایدا پێنج سه‌رباز كوژران.