سلێمانی – زریان محەمەد
بەڕێوەبەری ڕێكخستنی پسوڵەی خۆراك لەشاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت : هیچ بڕیارێكیان پێنەگەشتووە لە پێدانەوەی پسوڵەی خۆراك و دابەشكردنی خۆراكدا كار بە كارتی ئەلكترۆنی دەنگدان بكرێت.
بەیان محەمەد بە سایتی ژوری بازرگانی سلێمانی ڕاگەیاند” پێدانەوەی پسوڵەی خۆراك و دابەشكردنی خۆراك بەكارتی زانیاری بەهەموشێوەیەك ناڕاستەوە ئێمە هیچ بڕیارێكمان بەدەست نەگەشتووە لە بارەیەوە” .
بەڕێوەبەری ڕێكخستنی پسوڵەی خۆراكی سلێمانی وتیشی” ئێمە تائێستا بەدوا ڕێنمای وەزارەتی عێراق كاردەكەین كە ئەویش نوێكردنەوەی باری شارستی هاوڵاتیانە كە دەبێت فسفۆڕی بێت كە ئەمەش بۆتە كێشەیەكی گەورە بۆ ئێمە “.
بەیان محەمەد ئاماژەی بەوەشدا هیچ كێشەیەك لە وەرگرتنی خۆراكدانیە و هاووڵاتیان دەتوانن بەبێ ئەوكارتە خۆراك وەرگرن.