بەڕێوەبەری‌ ڤێتێرنەری‌ سلێمانی بۆ سایتی ژور : رێگە نادەین ئاژەڵی نەخۆش هاوردە بكرێت

بەڕێوەبەری‌ ڤێتێرنەری‌ سلێمانی رایدەگەیەنێت‌: ئەوان هیچ گرفتێك بۆ بازرگانانی بواری ئاژەڵ  دروستناكەن و هەر بازگانێكیش داوای مۆڵەت بكات هاوكاری دەكەن و سەرجەم رێنماییەكانی بەسەردا جێبەجێ‌ دەكەن .
د. ئاری‌ سەڵاحەدین مەعروف بە سایتی ژوری راگەیاند: هەمو ئەو ئاژەڵانەی بە فەرمی دێنە سنورەكانی پارێزگای سلێمانیەوە لەلایەن هۆبەكانی ڤێرتێنەریەوە لە فرۆكەخانە و مەرزەكاندا پشكنینی تەندروستیان بۆ دەكرێت و ئاژەڵەنەخۆشەكانیش رێگری هاتنەناوەوەیان لێدەكرێت.
بەڕێوەبەری‌ ڤێتێرنەری‌ سلێمانی وتیشی : زانیاریان لەسەر هاتنە ناوەوەی ئاژەڵ نیە لە رێگەی قاچاخەوە .
 ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، كە دەبێت هاوڵاتیان لەكاتی كڕینی گۆشت لە قەسابخانەكاندا گۆشتێك بكڕن كە مۆری فەرمی كوشتارگەكانی پێوەبێت.
ئا – بەهێز عوسمان