سەرۆكی‌ سەندیكای‌ بیناسازی‌ كوردستان بۆ سایتی ژور : مافی كرێكاران پێشێل دەكرێت

سەرۆكی‌ سەندیكای‌ بیناسازی‌ كوردستان دەڵێت: بەشێك لەكرێكارانی‌ بیانیش، لەلایەن خاوەنكارەكانیانەوە مافەكانیان پێشیلدەكرێت‌و ئیهانە دەكرێن.
عوسمان حەمەسەعید سەرۆكی‌ سەندیكای‌ بیناسازی‌ كوردستان سایتی ژوری  ڕاگەیاند، هەلومەرجی‌ كرێكارانی‌ كوردستان لەڕەوشێكی‌ خراپدایە، بەتایبەت كرێكارانی‌ بیانی‌، چونكە توشی‌ ڕوداو دەبن‌و كەمئەندامدەبن، جگە لەوەش هەندێك لەكرێكارانی‌ بیانی‌ لەلایەن خاوەن كارەكانیانەوە ئیهانە دەكرێن‌و دەردەكرێن ‌و كرێیان پێنادرێت.
سەرۆكی‌ سەندیكای‌ بیناسازی‌ كوردستان باسی لەوەشكرد، بەشێك لەكرێكاران شوێنی‌ نیشتەجێبونیان نییە‌و ئەگەر هەشیان بێت نەگونجاوە، بۆیە ئەوەش پێچەوانەی‌ ئەو یاسا‌و ڕێنماییانەیە كە لەوەزارەتی‌ كاروكاروباری‌ كۆمەڵایەتی‌ دەرچوە، بەڵام خاوەن كارەكان پابەند نابن بەو یاساو ڕێسایانەوە كە دەرچوە بۆ كرێكارانی‌ بیانی‌.
سەرۆكی‌ سەندیكای‌ بیناسازی‌ كوردستان ڕونیشیكردەوە، سكاڵایان تۆماركردوە لەسەر ئەو خاوەن كارانەی‌ كە پێشێلی‌ مافی‌ كرێكارانی‌ بیانی‌ دەكەن‌و هەندێك لەو سكاڵایانەش لەئێستادا لەدادگایە، بەڵام بەشێكیش لەو كێشانە بەڕێكەوتن لەنێوان خاوەن كارەكە‌و كرێكارو سەندیكادا چارەسەركراوە.
 
ئا – بەهێز عوسمان