به‌ڕێوه‌به‌ری پلاندانان له‌وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ڕایدهگهیهینێت، پێشبینیده‌كرێت بۆ ئه‌مساڵیش به‌رهه‌می گه‌نم ڕێژه‌یه‌كی باشی هه‌بێت، به‌هۆی بارینی ڕێژه‌یه‌كی زۆر بارانه‌وه، ده‌شڵێت:”نرخی گه‌نم به‌هه‌مان شێوه‌ی ساڵی پاره”.
(ئه‌نوه‌ر عومه‌ر) به‌ڕێوه‌به‌ری پلاندانان له‌وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ به NNA ڕاگه‌یاند، پێشبینیده‌كرێت ڕێژه‌ی به‌رهه‌می گه‌نم بۆ ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵی پار بێت، چونكه ساڵی پار به‌رهه‌می گه‌نم ڕێژه‌یه‌كی باشی هه‌بوه‌و به‌هۆی بارینی ڕێژه‌یه‌كی زۆر بارانیشه‌وه، پێشبینیده‌كرێت ئه‌مساڵیش به‌رهه‌می گه‌نم زۆر بێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری پلاندانان له‌وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، نرخی گه‌نم بۆ ئه‌مساڵ گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌هاتوه‌و وه‌كو ساڵی پاره‌و نرخی یه‌ك تۆن گه‌نمیش بۆ ئه‌مساڵ (792)هه‌زار دیناره بۆ گه‌نمی پله یه‌ك، وه (680)هه‌زاریش بۆ گه‌نمی پله دوه، ڕونیشیكرده‌وه، له (25ی ئایار) بۆ (1ی حوزه‌یران) گه‌نم له‌هاوڵاتیان وه‌رده‌گیرێت.