كۆمپانیای ژه‌نراڵ مۆتۆرزی ئه‌مریكی كه تایبه‌ته به‌پیشه‌سازی ئۆتۆمبێل، به‌نیازه له‌سێ ساڵی داهاتودا به‌بڕی (12) ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنانی ئۆتۆمبێل له‌چیندا بكات، هه‌روه‌ها به‌نیازه پێنج كارگه‌ی دروستكردنی ئۆتۆمبێلیش له‌و وڵاته‌دا بكاته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، (مات تسین) سه‌رۆكی جێبه‌جێكار له‌كۆمپانیای ژه‌نراڵ مۆتۆرز ڕایگه‌یاند، كۆمپانیاكه‌یان، به‌مه‌به‌ستی كێبڕكێ‌و ململانێ له‌گه‌ڵ كۆمپانیا جیهانیه‌كانی دیكه‌ی بواری ئۆتۆمبێلدا، به‌نیازه له‌سێ ساڵی داهاتودا به‌بڕی (12) ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنان له‌بواری ئۆتۆمبێلدا له‌وڵاتی چیندا بكات، كه له‌ئێستادا ئه‌و وڵاته به‌گه‌وره‌ترین بازاڕی ئۆتۆمبێل داده‌نرێت له‌جیهاندا.
(مات تسین) جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، كۆمپانیای ژه‌نراڵ مۆتۆرز به‌نیازه تا ساڵی (2020) پێنج كارگه‌ی دروستكردن‌و به‌ستنی ئۆتۆمبێلی جۆری ژه‌نراڵ مۆتۆرز له‌چیندا بكاته‌وه، به‌وه‌ش ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كۆمپانیاكه له‌چین به‌ڕێژه‌ی (65%) زیادده‌كات، وتیشی:”به‌گوێره‌ی پیلانی كۆمپانیای ژه‌نراڵ مۆتۆرز، چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئاستی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل له‌وڵاتی چین له‌دوو ساڵی داهاتودا، بۆ دوو ئه‌وه‌نده به‌رزبێته‌وه كه له‌ئێستادا (50) هه‌زار ئۆتۆمبێله له‌ساڵێكدا”.