بە ئامادەبونی سەرك و جێگری سەركی ژوری بازگانی سلێمانی بەڕێوەبەری ژورەكە و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی ژور، ئەمڕۆ 21-4-2014 و بە بۆنەی ساڵیادی رۆژنامەگەری كوردیەوە ،ژووری بازرگانی و یشەسازی سلێمانی هەستا بە ڕێزلێنان لە ژمارەیەك لە ڕۆژنامەنوسانی شاری سلێمانی کە لەماوەی ڕابردودا توانیویانە کاربکەن لەسەر سەرجەم ئەو بوارانەی پەیوەندیان بە کاری بازرگانی و پیشە سازیەوە هەبووە.
بۆ ئەو مەبەستەش، بەبێ جیاوازی لە نێوان کەناڵەکانی بینرا و بیسترا و خوێندرا و ئەم ڕێزلێنانە ئەنجامدراوە کە هیوادارین ئەمە بێتە نەریتێك بۆ بەرز ڕاگرتنی کاری ڕۆژنامەنوسان کە هەمیشە کاریان کردووە بۆ گەیاندنی ڕاستی و دروستی زانیاریەکان.
ناوی دەزگاکان و پەیامنێران
کەناڵی گەلی کوردستان / بەرهەم علی – سۆزان ئومێد
کەناڵی KNN / بڕیار نامیق – عەبدولرەحمان
کەناڵی سپێدە / بەشدار ئەبو بەکر- یادگار ئیسماعیل
کەناڵی کوردستان تیڤی / زیرەك عەبدولرەحمان
کەناڵی NRT / چاوان قادر – هێمن مەحمود
کەناڵی ڕێگا / کۆشش بکر – هێمن زاهیر
کەناڵی پەیام / جەلال محەمەد – کارزان تارق
کەناڵی ڕوداو / سامان بەشارەتی – شادیا رەسوڵ
کەناڵی زاگرۆس / تارا بایز ئاغا – نەبەز بازیانی
کەناڵی شرقیە / عەدنان ئەحمەد
کەناڵی العراقیە / عەمار حکمەت – گۆران سابر
سایتی هاووڵاتی / ئارا ئیبراهیم
سایتی ئاوێنە / ڕامان عوسمان
سایتی snn / جەعفەر حسێن
سایتی خەندان/ هۆگر کەمال
ئاژانسی ئەنا دۆڵ / فەریق هەڵەبجەی – دڵشاد سەیفەدین
سایتی سبەی / زمناکۆ ئیسماعیل
گۆڤاری لڤین / ژیار محەمەد – سالار مەحمود
ڕۆژنامەی ڕێگای کوردستان / هێڤی خالید
ڕۆژنامەی هەولێر / ئیدریس ئەبو بەکر
ڕۆژنامەی چاودێر / تابان محەمەد
ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ / تارق کەمال – کەنار قاسم
ڕادیۆی خەڵك / ئاسۆ سەراوی
ڕادیۆی گۆڕان / جوانڕۆ محەمەد
ڕادیۆ نەوا / پشتیوان جەمال
سایت و گۆڤاری ژووری بازرگانی / زریان محەمەد ، ڕێبین ڕەنجبەر ، بەهێز عوسمان
وتاری سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بۆ رۆژنامەنوسان
بەڕێزان ڕاگەیاندكارانی كەناڵە بینراو بیستراو نوسراوەكان..
بە ناوی ژووری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانیو سەرۆكو ئەندامانەوە بەخێرهاتنێكی گەرمتان دەكەین، بەخێربێن سەرچاومان. بە پێویستمان زانی لە ساڵیادی 116 ساڵەی ڕۆژنامەگەری كوردیدا لە مەراسیمێكی شایستەدا وەك بەشێك لە ئەركو كارەكانمان سوپاسو پێزانینو ئەركوو ماندووبوونی هەموو كەناڵەكانی ڕاگەیاندن بكەین، كە لە چەند ساڵی ڕابوردوو داو بەردەوام لەگەڵمان بوون بۆ گواستنەوەی هەواڵو كارو چالاكییەكانمان بۆ بازرگانانو هاوڵاتیان، ڕاگەیاندن لەم سەردەمەی ئێستا ڕۆڵێكی گرنگو ئەركو بەپرسیارێتییەكی گەورەیان لە سەر شانە ئەویش ئەوەیە كە لەهەموو ڕووداوەكاندا ئامادەبنو ڕاستگۆیانە ئەو ڕووداوانە بۆ هاوڵاتیان بگوێزنەوە،
دووبارە سوپاستان دەكەینو ئەركو ماندووبونتان بەرز دەنرخێنین وەهیوای سەركەوتنو بەردەوامیتان بۆ دەخوازین لە كارەكانتاندا.
وەسوپاسی ئەو ڕاگەیاندكارانەش دەكەین كە ئامادەییان هەبووە لە گواستنەوەی كاروچالاكییەكانمانداو بیرمان نەبووەو لە بیرمان چووە لەم مەراسیمەدا، لێرەوە سوپاسیان دەكەینو بەڵێنیان پێدەدەین لە ئایندەدا لە مەراسیمی شایستەدا ئەركو ماندوو بوونی ئەوانیش بەرز بنرخێنین.