ده‌ستپێشخه‌ری گه‌لی كوردستان رایگه‌یاند، سبه‌ی و دوو سبه‌ی ده‌كه‌ینه رۆژی به‌رخۆدانی سه‌رتاسه‌ری له باكوری كوردستان و داوای له خه‌ڵكیش كرد سیسته‌می په‌روه‌رده و دادگاكانی ده‌وڵه‌تی توركیا بایكۆت بكه‌ن، قه‌ره‌یلانیش وتی: دوو ڕۆژی داهاتوو زۆر گرنگ ده‌بێت.
ده‌ستپێشخه‌ری گه‌ل كه رێكخراوێكی سه‌ر به پارتی ئاشتی و دیموكراتییه له لێدوانێكدا ئه‌وه‌ی وتووه: “گه‌لی كوردستان به به‌رزكردنه‌وه‌ی تێكۆشان به ئامانجه‌كانی خۆی ده‌گات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته گه‌لی كورد له رۆژانی 17 و 18 ی ئه‌م مانگه وه‌كو رۆژی سه‌رهه‌ڵدانی گشتی راده‌گه‌یه‌نێت، گه‌لی كورد و دۆسته‌كانی له رۆژی شه‌ممه واتا سبه‌ینێوه سه‌رهه‌ڵدانی بێواده ده‌ست پێده‌كه‌ن”.
له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ موراد قه‌ره‌یلان سه‌رۆكی كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان ڕایگه‌یاند: ئامانجی چالاكی و مانگرتنی گیراوانی زیندان چاره‌سه‌ری دیموكراتییانه و ئاشتییه، ئه‌مه‌ش دوا هه‌وڵی گه‌لی كورد ده‌بێت به دوای چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌دا، چونكه مردنی مانگرتوان سه‌رجه‌م پرده‌كان ده‌ڕوخێنێت و شه‌ڕێكی گه‌وره له‌گه‌ڵ خۆی دێنێت.
قه‌ره‌یلان كه به ئاژانسی فورات نیوزی بۆ جاری یه‌كه‌م باسی له‌وه كردووه، كه “مانگرتنی ئه‌و زیندانیانه له‌سه‌ر داوای ئه‌وان نه‌بووه، به‌ڵكو بڕیاری خۆیان بووه، ئه‌وان له‌گه‌ڵ بڕیاری مانگرتن تا مردن نه‌بوون، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به بڕیاری مانگرتوانه‌وه پابه‌ند ده‌بن”.
ماوه‌ی (66) رۆژه به‌شێك له زیندانیانی كورد له زیندانه‌كانی توركیا ده‌ستیان به مانگرتن تا مردن كردووه و داوای باشكردنی ره‌وشی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان و قسه‌كردن به زمانی كوردی ده‌كه‌ن.