سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌وه‌رانی كوردستان ده‌ڵێت:”نه‌بونی كڕیار هۆكاره بۆ كه‌مبونه‌وه‌ی پیشه‌ی دهستو دروستكردنی به‌رهه‌مه ده‌ستكرده‌كان”، ڕاشیدهگهیهینێت، قه‌یرانی دارایی كاریكردۆته سه‌ر كار‌و پیشه‌ی پیشه‌وه‌ران.
(سه‌لام حه‌مه‌ڕه‌شید) سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌وه‌رانی كوردستان به NNA ڕاگه‌یاند، نه‌بونی كڕیار بۆ پیشه ده‌ستییه‌كان‌و هاتنی ئامێری نوێ، هۆكاره بۆ كه‌مبونه‌وه‌ی پیشه‌ی دهستو به‌رهه‌می ده‌ستی، وتیشی:”پیشه‌وه‌ران یارمه‌تی داراییان نادرێت، ئه‌وه‌ش هۆكاره بۆ كه‌مبونه‌وه‌ی ده‌ستی كار‌و پیشه‌ی ده‌ستكرد له‌ئێستادا”.
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌وه‌ران ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی كه هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه، كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر كار‌و پیشه‌ی پیشه‌وه‌ران، ڕونیشیكرده‌وه، ده‌بێت حكومه‌ت لێبورده‌ی ههبێتو ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی كه ده‌یكڕێت، هه‌رچه‌نده نرخێكی گرانی هه‌یه، به‌ڵام ده‌توانێت به‌نرخێكی هه‌رزان بیداته هاوڵاتیان، بۆ ئه‌وه‌ی گرانی‌و قه‌یران دروست نه‌بێت له‌وڵاتدا.