قه‌رزكردن زیانێكی زۆر به‌عێراق ده‌گه‌یه‌نێت

لیژنه‌ی‌ دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق هۆشدارییدا له‌وه‌ی‌، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی‌ به‌غدا بیه‌وێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كورتهێنانی‌ بودجه‌ی‌ گشتی‌ ساڵی‌ 2014، قه‌رز له‌سندوقی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ دراو بكات، له‌كاتێكدا كه‌ عێراق به‌هۆی‌ دواكه‌وتنی‌ بودجه‌وه‌، مانگانه‌ پێنج ملیار دینار زیانی‌ پێده‌گات.
(ئه‌حمه‌د ئیبریهی‌) ڕاوێژكاری‌ دارایی له‌بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عێراق له‌لێدوانێكی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا ڕونیكرده‌وه‌، ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی‌ دارایی عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ كورتهێنانی‌ بودجه‌، ڕوو له‌قه‌رزكردن له‌سندوقی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ دراو بكات، ئه‌وه‌ زیانێكی‌ زۆر به‌عێراق ده‌گه‌یه‌نێت، چونكه‌ پێویست ناكات له‌ئێستادا قه‌رز بكرێت. 
له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌، ڕاوێژكارێكی‌ ئابوری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عێراق ئاشكرایكرد، دواكه‌وتنی‌ په‌سه‌ندكردنی‌ بودجه‌ی‌ گشتی‌ عێراق بۆ ساڵی‌ 2014، زیانێكی‌ زۆری‌ به‌عێراق گه‌یاندوه‌. 
(عه‌بدولحسێن عه‌نبه‌كی‌) له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕونیكرده‌وه‌، عێراق به‌هۆی‌ دواكه‌وتنی‌ بودجه‌ی‌ فیدراڵیه‌وه‌، مانگانه‌ پێنج ملیار دینار زیانی‌ پێده‌كات، ته‌ئكیدی‌ له‌وه‌شكرده‌وه‌، دواكه‌وتنی‌ بودجه‌ زیانێكی‌ گه‌وره‌ به‌بواری‌ وه‌به‌رهێنان له‌عێراقدا ده‌گه‌یه‌نێت، چونكه‌ پرۆژه‌كان پشت به‌پاره‌ی‌ نه‌ختینه‌ ده‌به‌ستن.
NNA