په‌رله‌مانی ڕوسیا ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی، له‌سه‌ر سڕینه‌وه‌ی زۆربه‌ی قه‌رزه‌كانی سه‌ر كۆریا باكور، كه بڕی قه‌رزه‌كه زیاتره له (10) ملیار دۆلار‌و بۆ سه‌رده‌می یه‌كێتی سۆڤێت ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، په‌رله‌مانی ڕوسیا ڕێكه‌وتنێكی په‌سه‌ندكردوه كه له‌ساڵی (2012)دا واژۆكراوه، به‌گوێره‌ی ڕێكه‌وتنه‌كه ڕوسیا چاو (90%)ی قه‌رزه‌كانی سه‌ر كۆریای باكور ده‌پۆشێت، كه كۆی قه‌رزه‌كه ده‌گاته (10) ملیار‌و (96) ملیۆن دۆلار.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان، قه‌باره‌ی ئابوری كوریای باكور ته‌نها (2%)ی قه‌باره‌ی ئابوری كۆریای باشوره، كه هاوپه‌یمانی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكایه.
NNA