يه‌كێتييه‌كانى كار و سه‌نديكاكانى فه‌ره‌نسا، رێككه‌وتنێكى نوێيان واژوو كرد، له‌و رێگه‌يه‌وه فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانى دامه‌زراوه‌كان هانده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى دواى كاتژمێر 06:00ى ئێواره مۆبايله‌كانيان بكوژێننه‌وه.
ئامانج له‌و بڕياره‌ى يه‌كێتى و سه‌نديكاكانى تايبه‌ت به كار له فه‌ره‌نسا ئه‌وه‌يه، هاوسه‌نگى نێوان ته‌ندروستى و كار و ژيانى ئاسايى بپارێزن و كه‌مێك له ماندووبوونى كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌ران بڕوێننه‌وه.
به گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌كه، فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندان مافى ئه‌وه‌يان هه‌يه له دواى گه‌ڕانه‌وه له‌سه‌ر كار، وه‌ڵامى نامه و په‌يوه‌ندى مۆبايلى خاوه‌ن كاره‌كانيان نه‌ده‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه ده‌بێت خاوه‌نكار، دڵنيا بێت له‌وه‌ى كارمه‌ندانى هه‌ست به‌وه ناكه‌ن پێويستيان به كارى زياتر هه‌بێت.
ئه‌و رێككه‌وتنه ته‌نيا بۆ ئه‌و كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌رانه‌يه كه له ژێر چه‌ترى سه‌نديكاكاندان و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ناگرێته‌وه كه كارده‌كه‌ن.