1.چیرۆكی دوو شار
رۆمانی نوسه‌ری ئینگلیزی به‌ناوبانگ چارلز دیكنـزه. له‌ساڵی 1859 بۆ یه‌كه‌مین جار بڵاوكراوه‌ته‌وه. ئه‌م كتێبه نزیكه‌ی 200 ملیۆن نوسخه‌ی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا لێفرۆشراوه.
2.پادشای ئه‌ڵقه‌كان
زنجیرهڕۆمانێكی نوسه‌ری ئینگلیزی جۆن رۆناڵد تۆڵكین (1892-1973)هو یه‌كه‌م بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌ساڵی 1954 بۆ 1955دا بووه. زیاتر له 150 ملیۆن نوسخه‌ی لێفرۆشراوه.
3.شازاده بچكۆله‌كه
رۆمانێكی قه‌باره بچوكی نوسه‌ری فه‌ره‌نسی ئه‌نتوان دو سانت (1900-1944)ه. له‌ساڵی 1943 بۆ یه‌كه‌مین جار بڵاوكراوه‌ته‌وه. نزیكه‌ی 140 نوسخه‌ی لێفرۆشراوه.
4.هاری پۆتهرو به‌ردی فه‌یله‌سوف
ئه‌م كتێبه یه‌كه‌م رۆمانی زنجیره‌ی هاری پۆتهرهو له‌نوسینی جوان رۆڵینگ مورای-ه. بۆ یه‌كه‌مین جار له‌ساڵی 1997 بڵاوكراوه‌ته‌وه. نزیكه‌ی 107 ملیۆن نوسخه‌ی لێفرۆشراوه.
5.پاشان كه‌سیان لێ نه‌مایه‌وه
رۆمانێكی رۆماننوسی ئینگلیزی ئاجاسا كریستی-یه. بۆ یه‌كه‌مین جار له‌ساڵی 1939 بڵاوكراوه‌ته‌وه. نزیكه‌ی 100 ملیۆن نوسخه‌ی لێ فرۆشراوه.
6.خه‌ونی ژوره سوره‌كه
رۆمانێكی كلاسیكی چینییهو له‌نوسینی كاو خویكین (1810-1873)ه. نزیكه‌ی 100 ملیۆن نوسخه‌ی لێفرۆشراوه.
7.هۆبیت
ئه‌میش رۆمانێكی جۆن رۆناڵد تۆڵكینه. بۆ یه‌كه‌مین جار له‌ساڵی 1937دا بڵاوكراوه‌ته‌وه. نزیكه‌ی 100 ملیۆن نوسخه‌ی لێفرۆشراوه.
8.ئه‌و: مێژوی سه‌ركه‌شی
رۆمانێكهو له‌نوسینی رۆماننوسی ئینگلیزی هێنری رایده‌ر هاگارد(1856-1925)-ه. بۆ یه‌كه‌مین جار له‌ساڵی 1887 بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و نزیكه‌ی 100 ملیۆن نوسخه‌ی لێ فرۆشراوه.