لەسەر داوای ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و بەمەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربون لەكێشەوگرفتەكانیان هەریەكە لە سیروان محەمەد سەرۆكی ژوری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی وبەهرۆزمحەمەدصاڵەح پارێزگاری سلێمانی ،بازارەكانی عەسری و بازاڕی خەنەقا كە بە ( بازاڕی جگرە )ناسراوە بەسەركردەوە كە وەك سەنتەرێكی بازرگانین لە شارەكەدا .
سەرۆكی ژوری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی بە سایتی ژوری راگەیاند : لە سەردانەماندا گفتوگۆمان لەگەڵ چەند بازرگانێكی شارەكەدا كرد كە لەوبازارانەدا كار دەكەن و گوێمان لە داواكاری وگرفتەكانیان گرت .
سیروان محەمەد وتیشی: بازرگانەكان هەوڵ و هاوكاریەكانی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و پێشخستی كەرتی پیشەسازی بەرزنرخاند .
سەرۆكی ژوری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد كە سەردانی هەردو بازاڕی كۆن ونوێی دراویانكرد و بەڵێنی چارەسەركردنی سەرجەم گرفتەكانیان پێداون .
بەسەركردنەوەی ئەو بازاڕەی شاری سلێمانی لەلایەن پارێزگار و سەرۆكی ژوری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانیەوە دوابەدوای كردنەوەی بینای مۆزەخانەی سەرای سلێمانی هات كە پێكهاتوە لەكۆمەڵگەیەكی كلتوری بۆ شاری سلێمانی.