راێكخراوی ئۆپیك رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ساڵانی داهاتوودا به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو روو له زیادبوون ده‌كات، كه زۆر زیاتره له پێشبینییه‌كانی پێشووتری رێكخراوه‌كه، هاوكات ئاماژه به به‌رزبوونه‌وه نرخی نه‌وتیش ده‌كات.
رێكخراوی هه‌نارده‌كاری نه‌وت (ئۆپێك) له‌ڕاپۆرتێكدا ئاماژه به‌وه‌ده‌دات پێشبینی ده‌كات خواستی جیهان له‌سه‌ر نه‌وت له‌سه‌روبه‌ندی ساڵی (2016)دا بگاته (92) ملیۆن‌و (900) هه‌زار به‌رمیل له‌ڕۆژێكدا، به‌كاربردنی ڕۆژانه‌ی جیهانیش بۆ نه‌وت له‌ساڵی (2035) بگاته (107) ملیۆن‌و (300) هه‌زار به‌رمیل،ئه‌مه‌ش (2) ملیۆن به‌رمیل زیاتره له‌پێشبینییه‌كی پێشتری ئۆپیك بۆ به‌كاربردنی نه‌وت،ئه‌مه له‌كاتێكدایه خواستی ڕۆژانه‌ی جیهان له‌سه‌ر نه‌وت له‌ساڵی (2011)دا گه‌یشته (87) ملیۆن‌و (800) هه‌زار به‌رمیل.
هاوكات ئۆپیك پێشبینی ده‌كات له‌ساڵی (2016)دا هه‌نارده نه‌وتی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیك ڕۆژانه بگاته (56) ملیۆن‌و (600) هه‌زار به‌رمیل،ئه‌مه‌ش به‌راورد به‌ساڵی (2011)دا به‌بڕی (4) ملیۆن‌و (200) هه‌زار به‌رمیل زیادیكردووه.
له‌باره‌ی نرخی نه‌وته‌وه، ئۆپیك پێشبینی ده‌كات به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی كاڵاكان له‌سایه‌ی هه‌ڵئاوساندا، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له‌ساڵی (2025) بگاته (120) دۆلار‌و له‌سه‌روبه‌ندی (2035)یشدا به‌رزبێته‌وه بۆ (155) دۆلار،له‌كاتێكدا له‌ئێستا نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت ده‌گاته (107) دۆلار.
رێكخراوی هه‌نارده‌كاری نه‌وت پێشبینی ده‌كات له‌ساڵی (2020) نه‌وتی به‌رهه‌مهاتوو له‌په‌رد ڕۆژانه به‌بڕی (2) ملیۆن به‌رمیل به‌شداریی بكات له‌دابینكردنی خواسته‌كانی جیهان له‌سه‌ر نه‌وت،له‌ساڵی (2035)یشدا به‌رزبێته‌وه بۆ (3) ملیۆن.