هه‌ردوو ئه‌كته‌ری ناسراوی كورد، شوان عه‌توف و به‌یان عوسمان له
فیلمێكی رۆمانسیدا به‌شداری ده‌كه‌ن كه بڕیاره یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن له
شاری سلێمانی بۆ یه‌كه‌مجار نمایش بكرێت.
حه‌سه‌ن عه‌لی ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه رایگه‌یاند: فیلمه‌كه به ناوی
“شیرین”ه و فیلمێكی رۆمانسی كۆمه‌ڵایه‌تییه و دیمه‌نه‌كانی له
كوردستان و پاریس “پایته‌ختی خۆشه‌ویستی” وێنه‌گیراون.
ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه بۆ خه‌ندان وتی: “فیلمه‌كه له نواندنی هه‌ردوو
ئه‌ستێره شوان عه‌توف و به‌یان عوسمان و ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی دیاری
وه‌ك نه‌رمین كاوانی، دڵشاد كوێستانی، زاهیر عه‌لی و هه‌ڤاڵ عومه‌ره”،
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له‌لایه‌ن دوو وێنه‌گری فه‌ره‌نسیه‌وه
وێنه‌كانی گیراون به‌ناوی ده‌یڤد مۆریان و كه‌ره‌ڤان بابۆ.
حه‌سن عه‌لی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: سیناریۆ و ده‌رهێنانی فیلمه‌كه
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه كراوه و له مۆنتاژكردنی كۆمپانیای “ڤیژوه‌ڵ
كه‌ی”یه و یه‌كه‌م نمایشی له سلێمانی ده‌بێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: “ویستوومانه فۆڕمێكی تازه له وێنه‌گرتن و نواندن و
ئه‌تمۆسفێر پێشكه‌ش بكه‌ین و چاوی بینه‌ری كورد به جۆرێك ستایلی تازه
له سینه‌مادا ئاشنا بكه‌ین، له‌لایه‌كی تره‌وه له‌و روانگه‌یه‌ی كه
بینه‌ری كورد ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه هه‌میشه فیلمه‌كان بۆ
ڤیستیڤاڵه‌كان دروست ده‌كرێن و له سینه‌مای ناوخۆ پیشان نادرێن، ئێمه
فیلهكهمان بۆ بینه‌ری كورد ئاماده‌كردووه.
روونیشیكرده‌وه: “رێزی بینه‌رمان گرتووه و له شوێنێكی گونجاوی وه‌ك
هۆڵی ته‌لاری هونه‌ری شاری سلێمانی نمایش ده‌كرێت، وتیشی: “ماوه‌ی
فیلمه‌كه نزیكه‌ی سه‌عات و نیوێكه و جه‌ژنی قوربان و رۆژانی دواتر
نمایش ده‌كرێت”.
چیرۆكی فیلمه‌كه داكۆكیكردنه له خۆشه‌ویستی و بانگه‌شه‌یه بۆ
گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌های رۆمانسیه‌ت بۆ ژیان كه به‌ده‌ست كاریگه‌رییه
مادییه‌كانی ژیانه‌وه له ده‌ستمان داوه.