ژمارەیەك لەو بازرگانانەی سنوری پارێزگای سلێمانی كە ئاژەڵ هاوردەی هەرێم دەكەن سەردانی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیان كرد و سوپاسی خۆیان ئاراستەی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی كرد لە بەرامبەر ئەو كێشانەی لە رابردودا روبەڕویان بۆتەوە و بە هەوڵی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بە یەكجاری چارەسەر كراوە .
ئەو بازرگانانەی بواری ئاژەڵ ئەمڕۆ سەردانی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیان كرد و لەلایەن سیروان محەمەد سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و هەریەكە لە ئەندامانی ئەنجومەنی ژور بەختیار مەحمود و ئاراس عەبدولكەریم و عوسمان فەتاح ەوە پێشوازیكران .
سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند : بۆ چارەسەركردنی گرفتی ئەو بازرگانانە لە ماوەی رابردودا وەكو ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی چەند كۆبونەوەیەكمان لەگەڵ پارێزگار و قایمقام و لایەنە پەیوەندیدارەكانی سلێمانی ئەنجامداوە لەی ئێستاشدا سەرجەم كێشەی ئەو بازرگانانە چارەسەر كراوە و بازرگانی ئازادە و دەشبێت ئازاد بێت .
سیروان محەمەد وتیشی : لەگەڵ پارێزگار و قایمقام و لایەنە پەیوەندیدارەكان گەشتینە ئەو بڕیارەی كە دوای ئەوەی فەرمانگەكانی گومرگ و ڤێرتێنەری بە فەرمی لێپێچنەوەی خۆیان دەكەن دواتر هیچ بازگەو دامودەزگایەك بۆی نیە رێگری لە بازرگانانی ئاژەڵ بكات .
محەمەد ئەحمەد یەكێكە لەو بازرگانانە بە سایتی ژوری راگەیاند: بە هۆی دروستكردنی ئاستەنگ و رۆتیناتەوە، لە رابردودا كێشەیان لەگەڵ فەرمانگەكانی گومرگ و ڤیرتێنەری سلێمانیدا هەبوە و لە ئێستاشدا ئەو كێشەیەيان چارەسەر كراوە





